دوابه‌دوای کۆبونه‌وه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له شاری هه‌ولێر به به‌شداری نوێنه‌رانی (یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان ، کۆمه‌ڵی ئیسلامی) ده‌مڕاستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا کۆبونه‌وه‌یه‌کی سێ لایه‌نه‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌کرێت.
حه‌مه تۆفیق ڕه‌حیم ، ده‌مڕاستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا یه‌کێتی و پارتی مه‌به‌ستیان بوو به‌یاننامه‌یه‌ک ده‌ربچێت بۆ هێورکردنه‌وه‌ی بار و دۆخه‌که و نه‌کردنی خۆپیشاندان.
ده‌مڕاستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ئێستا له شاری سلێمانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕووده‌دات ، ئه‌نجامه و پێویسته هۆکاره‌کان ده‌ستنیشان بکرێن بۆ چاره‌سه‌رکردن و ئه‌گه‌ر هۆکاره‌کانی قه‌یرانی سیاسی هه‌رێمه‌که چاره‌سه‌ر نه‌کرێن ، ده‌شێت بۆ ده یان چه‌ند ڕۆژێک خۆپیشاندان بوه‌ستێت به‌ڵام دواتر هه‌ر ده‌ست پێده‌کاته‌وه.
به‌ڵێن ساڵح ، گفت وگۆی له‌گه‌ڵ ده‌مڕاستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا کردووه.
بۆ گوێگرتن له ده‌قی گفت و گۆکه ده‌توانیت کلیکی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ بکه‌یت که ماوه‌که‌ی 3:35 خوله‌که.