Accessibility links

هاله‌ عه‌بدولعزیز باس له‌ کوژرانی باوکی له‌ ده‌رعا ده‌کات و هه‌واڵی کچه‌که‌ی نازانێت

  • Dakhil Shammo

هاله‌ عه‌بدولعزیز باس له‌ کوژرانی باوکی له‌ ده‌رعا ده‌کات و هه‌واڵی کچه‌که‌ی نازانێت

هاله‌ عه‌بدولعزیز باس له‌ کوژرانی باوکی له‌ ده‌رعا ده‌کات و هه‌واڵی کچه‌که‌ی نازانێت

هاله‌ عه‌بدولعزیز خانمێـکی سوریـیه‌ و خه‌ڵـکی شـاری ده‌رعایه‌، کاتێـک سه‌رقاڵی گه‌ڕان به‌ دوای ده‌نگ‌وباسی وڵات و شـاره‌که‌ی خۆی بووه‌ له‌سه‌ر ئنته‌رنێت چاوی به‌ ڤیدیۆیه‌ک‌ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی یوتیوب که‌وتووه که‌ تیایدا باوکی به‌ کوژراوی بینیوه‌.

پـێش دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر خانم هاله‌ به‌ سه‌ردان له‌ سوریا بووه‌، به‌ڵام که‌سوکاری له‌به‌ر خراپی بارودۆخ زۆریان لێـکردووه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌مه‌ریکا. بۆیه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام کچه‌که‌ی لای دایکی له‌ ده‌رعا جێهێشـتووه‌ که‌ ئێسـتا ئه‌و شـاره‌ به‌ هێزه‌کانی ئاسایش گه‌مارۆدراوه‌.

خانم هاله‌ ده‌ڵێت ئه‌و له‌ ڕه‌وشی وڵاته‌که‌ی و به‌ تایبه‌تی شـاره‌که‌ی نیگه‌رانه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ خانم هاله‌ کردووه‌ و پاشـان له‌گه‌ڵ لوقمان ئه‌حمه‌د که‌ هونه‌رمه‌ندێـکی کوردی سوریایه‌.

ده‌توانن گوێبیستی هه‌ردوو گفتوگۆکه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ.

XS
SM
MD
LG