Accessibility links

فەلاح موراد: هەڵەبجە بە باخە هەنارەکانی بەناوبانگ بوو، باخە هەنارەکانیشی وشکبوون


کارەساتی هەڵەبجە تەنها کیمابارانکردنی شارێک یان ناوچەیەکی شارستانی نەبوو، بەڵکە بەپێی راوبۆچونی شارەزایان ژەهراویکردنی مرۆڤ و کۆمەڵکوژی کردەگەلێکی هێند دڕندانەو وەحشیگەرانەیە کە تەنها مەبەست لێی قڕکردنی مرۆڤەکان نیە بەڵکە تێکشکان و خاپورکردنی شارستانیەت و کۆمەڵگەیەک و ژیان و دەرون و رۆحی مرۆڤەکانە بە ئەندازەیەک هەوڵێکە بۆ سڕینەوەی شوناس و بەرپاکردنی کردەگەلی تۆقاندن تا دوایەمین ترۆپکی مەرگخوازیی.

بۆ ئەم بەبەستە بۆ کردنەوەی دەرگایەکی جیاوازتر لە هەڵەبجە و زامەکانی ئاسۆ جەبار لە دەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ یەکێک لە شایەتحاڵە زیندووەکان کە چالاکوان و بەڕێوەبەری رێکخراوی وادیی ئەڵمانیە لە هەرێمی کوردستان فەلاح موراد خان سازکردووە.

فەلاح موراد دەڵێت "کیمابارانکردن یان ژەهراویکردنی مرۆڤ و هەوا، دوایەمین سنوری تاوانە، هاوشێوەی هۆلۆکۆستە و هاوشێوەی جینۆسایدە گەورەکانە، بەڵام تائێستا لەلای ئێمە وەکو تاوانێکی ئاسایی سێرکراوە، وەکو ئەوە سێرکراوە کە حاڵەتێک بووە و رویداوەو باتێپەڕێ و با هاوڵاتیان لەگەڵی رابێن و ئەم شتانە...تا ئێستا کاری جیدی بۆ نەکراوە"

هەروەها دەڵێت "ئێستاکە هەڵەبجە و هەموو کوردستان لە خراپترین بارودۆخی ئابوریدایە. خەڵکی هەڵەبجەو خەڵکی ئەو ناوچانەی کە کیمیاباران کراون و ئەنفالکراون هەر هەمویان لەماوەی ساڵانی رابردوودا واتە لە 2003 وە پارەیەکی مۆڵیان درایە، بۆ نمونە تۆ چەند شەهیدت هەیە فەرموو ئەوەندە 500 یان 1000 دۆلار وەربگرە، هەر بۆیە ئەو خەڵکە بەشێکی زۆری دوورکەوتەوە لەکاری جوتیاریی لەکاری دەستڕەنگینی. خەڵکی هەڵەبجە بەوە ناسرابوو کڵاشی هەورامی و جلوبەرگی کوردەواریان دروستدەکرد، بەڵام ئێستا هیچیان ئەوە ناکەن"

سەبارەت بە بارودۆخی ئابوری هەڵەبجەش فەلاح موراد کۆمەڵێک سەرنجی پڕ بایەخ دەدات و دەڵێت "هەڵەبجە بە باخە هەنارەکانی بەناوبانگ بوو، باخە هەنارەکانیشی وشکبوون. لەبەرئەوەی جوتیارەکان هەمووی کران بە پۆلیس"

فەرموون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکە...

please wait

No media source currently available

0:00 0:15:44 0:00

XS
SM
MD
LG