Accessibility links

شوێنه‌واره‌کانی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ سه‌ر مرۆڤ و ژینگه‌

  • Salah Piroty

جه‌عفه‌ری حامیدی له‌ سه‌ردانی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ساڵی 2005ی زاینیدا

جه‌عفه‌ری حامیدی له‌ سه‌ردانی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ساڵی 2005ی زاینیدا

پاش 25 ساڵ له‌ تێبه‌ڕینی کیمیایی بارانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌، شوێنه‌اره‌کانی له‌ سه‌ر نه‌خۆشه‌کان و بگره‌ ژینگه‌ش ئێستاش هه‌ر ماون.

جه‌عفه‌ر حامیدی، ئوستادی زانست و پسپۆڕی ناسینی نه‌خۆشه‌کانی ئاو، خاک و گیا له‌ زانکۆی نۆڕوێژ، به‌ ئاماژه‌ کردن به‌ ئاکامه‌کانی زیانباری کیمیایی بارانه‌که‌ له‌ سه‌ر ژینگه‌ پێ له‌ سه‌ر ئه‌و ڕاستیه‌ش دا ده‌گرێت که‌ ئه‌وه‌ ته‌نیا شاری هه‌ڵه‌بجه‌ نه‌بوو که‌ ئه‌و کاره‌ساته‌ی به‌ سه‌ر هات به‌ ڵکوو ناوچه‌ی ده‌رووبه‌ریشی گرته‌وه‌. به‌ڕێز حامیدی له‌ وتارێکی ژێرسه‌ردێڕی "هه‌ڵه‌بجه‌" له‌ مانگی فه‌وریه‌ی 2009 دا ئاماژه‌ی به‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ "له‌بیرکراوه‌"ی کردوه‌:

"له‌ به‌ر سامناکی بۆمبارانی شاره‌که‌، هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ خۆی، یان له‌ به‌ر هه‌ر چیتربووبێ، ناوچه‌کانی بۆمبارانکراوی تری هه‌ڵه‌بجه‌ باسی لێوه‌ ناکرێت و فه‌رامۆش کراون. ئه‌م ناوچه‌ و شوێنانه‌ ئامانه‌ن: شارۆچکه‌ی دوجه‌یل، گونده‌کانی سازان، عه‌بابه‌یلێ، عه‌نه‌ب، خارگێڵان، شاره‌دێی خورماڵ و چه‌ند شوێنێکی تری ده‌رووبه‌ری خورماڵ."

دوکتۆر سارن ئازه‌ر نه‌شته‌رگه‌ر و سه‌رۆکی کومه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئاشتی و مافه‌کانی مرۆڤ له‌ کا‌نادا به‌ هاوکاری پۆلێك له‌ دوکتۆران و په‌ره‌ستاران ‌له‌ ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا چه‌ندین جاران سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانیان کردووه‌ و یارمه‌تی ده‌رمانیان بو که‌سانی پێویست دابین کردووه‌.

دوکتۆر سارن ئازه‌ر وێڕای ئاماژه‌ کردن به‌ مانه‌وه‌ی نه‌خۆشیـیه‌کانی له‌ش جه‌ختیش ده‌خاته‌ سه‌ر مه‌ترسی مانه‌وه‌ی نه‌خۆشیـیه‌کانی سایکۆلۆژی له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ کاره‌ساته‌که‌دا تووشی زیان بوونه‌.

به‌ڕێزیان له‌ ئه‌م پێوه‌ندیه‌دا بانگه‌وازی هه‌موو دوکتۆران و پسپۆرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ تایبه‌تی کورد زمان ده‌کات که‌ له‌ ئه‌م کرداره‌ مرۆڤایه‌تیـیه‌دا تێکه‌ڵ به‌ تیمی ئه‌وان بۆ به‌ هانا گه‌یشتنی که‌سانی نه‌خۆش و نیازمه‌ندی چاره‌سه‌ری کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ بن.

XS
SM
MD
LG