سه‌رۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پژاک) حاجی ئه‌حمه‌دی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی فارسی ده‌نگی ئه‌مریکا له باره‌ی کوژرانی مه‌جید کاویان جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و کاریگه‌ری له‌سه‌ر پژاک و کرداره‌کانی ده‌ڵێت "هه‌مو کادره‌کانی ئێمه هه‌ر به‌و جۆره‌ن، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بڵێت چ کهمبودیک، چ که‌ماسیه‌ک له تیکۆشانی پژاک دا پێک دێنی؟ دیاره بێ کاریگه‌ر نابێت و شتێکی ڕاست نییه ئه‌گه‌ر بڵێم کاریگه‌ر نییه، به‌ڵام کاریگه‌ری ئه‌و تۆی نییه و هه‌ڤاڵانێکی زۆری ترمان به هه‌مان شێوه به بار هێناوین و په‌روه‌رده کردوین. سه‌رۆکی پژاک ده‌شڵیت له‌به‌ر زه‌بری ده‌سته کوشنده‌کانی گریلاکانی پژاک و به‌رخۆدانیان وای کرد کۆماری ئیسلامی خۆی هاوار بکات ئه‌و شه‌ڕه ڕابوه‌ستێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی راپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 2:25 خوله‌که