Accessibility links

کاندیدێکی دۆڕاوی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی هایتی داوای سـازکردنی هه‌ڵبژاردنێکی دیکه‌ ده‌کات

  • VOA News

دوو سه‌ربازی ئاشتی پارێزی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌ لای دیوارێـکدا تێپه‌ڕ ده‌بن که‌ لایه‌نگرانی میشێل مارتیلی له‌سه‌ریان نووسیوه‌، یه‌کشه‌ممه‌ 12 ی مانگی دوازده‌ی 2010

دوو سه‌ربازی ئاشتی پارێزی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌ لای دیوارێـکدا تێپه‌ڕ ده‌بن که‌ لایه‌نگرانی میشێل مارتیلی له‌سه‌ریان نووسیوه‌، یه‌کشه‌ممه‌ 12 ی مانگی دوازده‌ی 2010

میشێل مارتیلی گۆرانیبێژی ناسراوی هایتی که‌ به‌پـێی ئه‌نجامه‌ فه‌رمیـیه‌کان به‌ پله‌ سێ هاتووه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی ڕابردوودا، داوا ده‌کات ده‌نگدانێـکی تر بکرێت و هه‌موو کاندیده‌کان تیایدا به‌شـداربن.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ زاری مارتیلیه‌وه‌ گوتاره‌وه‌ ئاسانترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ گه‌ڕێـکی دیکه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ ژێر چاودێری ڕێـکخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌یی و نیشـتیمانیـیه‌کاندا.

به‌ پـێی ئه‌و پـلانه‌ ئه‌وه‌ی ده‌نگی زۆرتری هێنا سه‌رکه‌وتووی هه‌ڵبژاردنه‌ و پـێویست به‌ گه‌ڕێـکی تر ناکات.

نزیکه‌ی 20 کاندید به‌شداریان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ڕۆژی 28 ی مانگی یازده‌ی هایتیدا کرد.

XS
SM
MD
LG