نه‌خۆشی کۆلێرای هایتی به‌ره‌و پـۆرت ئۆ پـرنس ته‌شه‌نه‌ی کردووه. به‌رپـرسـانی ته‌ندروسـتی ده‌ڵێن پـێنج حاڵه‌تی نه‌خۆشـیـیه‌که له پایته‌خت سه‌ری‌هه‌ڵداوه، له‌م ده‌مه‌ی دورگه‌ی کاریبی ڕووبه‌ڕووی یه‌که‌مین په‌تای کۆلێرا له سه‌ده‌یه‌ک بۆته‌وه.
تاکو ئێسـتا زیا له 200 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه و 2600 که‌س نه‌خۆش که‌وتوون له‌وه‌تای ئه‌و نه‌خۆشیـیه له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه سه‌ری‌هه‌ڵدابوو.
نه‌خۆشیـیه‌که به زۆری له ناوه‌ڕاستی هایتی بڵاوبۆته‌وه، به‌ڵام نیگه‌رانی له ئارادایه که ڕه‌نگه به‌ره‌و ئۆردوگاکانی نزیک پـۆرت ئۆ پـرنس ته‌شه‌نه بکات، که سه‌ده‌ها هه‌زار له ڕزگاربووه‌کانی بومه‌له‌رزه‌ی سه‌ری ئه‌مساڵی لێده‌ژین.
ڕێـکخراوه‌کانی مرۆیی نێوده‌وڵه‌تی ئاو ده‌رمان و که‌ره‌سـته‌کانی ته‌ندروسـتیان به‌سه‌ر ناوچه زیان به‌خشه‌کان دابه‌شـکردووه له هه‌وڵێـکدا بۆ ڕاگرتنی ته‌شه‌نه‌کردنی ئه‌و نه‌خۆشیـیه.