ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی ده‌ڵێن له دوایـین خوله‌که‌دا سه‌پاندنی سـزای مه‌رگیان له‌سه‌ر خوێندکارێـکی کورد ڕاگرتووه که به پـشـتیوانیکردن له ڕێـکخراوێـکی دژه حکومه‌ت گوناهبارکراوه.
سـاڵح نیکبه‌خت پارێزه‌ری حه‌بیبوڵـڵا له‌تیفی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند سه‌پاندنی ئه‌و سـزایه ڕاگیراوه بۆ پـیاداچوونه‌وه‌ی زیاتر به دۆسـێکه‌ی.
حه‌بیبوڵـڵا له‌تیفی له سـاڵی 2007 سزای مردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا به تاوانی کۆمه‌کردنی پارتی ژیانی ئازادی کوردسـتان (پـژاک)، ئه‌و ڕێـکخراوه‌ی له هه‌وڵی به‌ده‌سـتهێنانی مافی زیاتره بۆ کورده‌کانی ئێران و ده‌گوترێت سه‌ر به پارتی کرێـکارانی کوردسـتان (په‌که‌که) یه، ئه‌وه‌ی شه‌ڕ بۆ خودموختاری کوردان له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا ده‌کات.