Accessibility links

حوسێن عه‌لی که‌مال ده‌ڵێت په‌لاماره‌کانی عێراق شتێکی چاوه‌ڕوانکراوبوو

  • Haider Karim

حوسێن عه‌لی که‌مال ده‌ڵێت په‌لاماره‌کانی عێراق شتێکی چاوه‌ڕوانکراوبوو

حوسێن عه‌لی که‌مال ده‌ڵێت په‌لاماره‌کانی عێراق شتێکی چاوه‌ڕوانکراوبوو

له‌ ئاکامی زنجیره‌یه‌ک هێرش له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق و به ‌تایبه‌تیش له‌ به‌غدا که‌ زیاتر ده‌زگا ئاسایشیـیه‌کانیان کرابوونه‌‌ ئامانج به‌ لایه‌نی که‌م 55 که‌س کوژراون و زیاتر له‌ 225 که‌سی دیکه‌ش‌ برینداربوون.

سه‌باره‌ت به‌و‌ ڕووداوه‌ تیرۆریستییانه‌ی عێراق جه‌نه‌راڵ‌ حوسێن عه‌لی که‌مال جێگری وه‌زیری ناوخۆ بۆ کاروباری هه‌واڵگری له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی بنکه‌کانی پشکنین له‌مه‌دا که‌مته‌رخه‌میان کردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر کۆمه‌ڵه‌ تیرۆریستییه‌کان مه‌به‌ستی خۆیان ئاشکرا کردبوو که‌ هه‌وڵی تێکدانی ڕه‌وشه‌که‌ده‌ده‌ن به ‌تایبه‌تیش بۆ ڕێگاگرتن له‌ سازدانی کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی کۆمکاری عه‌ره‌بی.

‌ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وتووێژه‌که‌‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:49 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG