هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌رنامه‌ی کورد له تاراوگه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری خانم گوڵنار لاوه‌ی کرد.
گوڵنار لاوه نزیکه‌ی 30 سـاڵه وڵاتی جێهێشـتووه و کاری هونه‌ری ده‌کات. ده‌ڵێت هه‌ر له منداڵیـیه‌وه حه‌زی له کاری هونه‌ری بووه و به‌ر له‌وه‌ی ده‌سـتی قه‌ڵه‌م بگرێت وێنه‌ی کێشـاوه.
له سـاڵی 1976 به 16 تابلۆی زه‌یتی به‌شـداری کردووه له پـیشانگای قوتابخانه‌کاندا، پاشـان بۆ یه‌که‌م جار وه‌کو کچێـکی کورد له سـاڵی 1977 دا یه‌که‌م پـیشـانگای تایبه‌تی خۆی له دواناوه‌ندی کوردسـتانی کچان کردۆته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:56 خوله‌كه.