Accessibility links

ئه‌لعراقییه‌ به‌ ڕه‌سمی جه‌واد بۆلانی ده‌ستنیشان ده‌کات بۆ پۆستی وه‌زیری به‌رگری

  • گۆران تۆفیق

له‌ ده‌سته‌ ڕاسته‌وه‌ سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالکی و جه‌واد بۆڵانی له‌ میانه‌ی کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌گه‌ری به‌غدا وێنه‌، 7 ی شه‌شی 2010

له‌ ده‌سته‌ ڕاسته‌وه‌ سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالکی و جه‌واد بۆڵانی له‌ میانه‌ی کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌گه‌ری به‌غدا وێنه‌، 7 ی شه‌شی 2010

دووا به‌ دووای کۆبونه‌وه‌یه‌کی سه‌رکرده‌کانی لیستی ئه‌لعراقییه‌ نوسراوێک به‌ ئیمزای سه‌رۆکی لیسته‌که‌ ئه‌یاد عه‌لاوی ڕوانه‌ی ڕه‌وانه‌ی حکومه‌تی عێراقی کراوه. تیایدا جه‌واد بۆڵانی کاندید کراوه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق. هاوکات ئه‌م هه‌نگاوه‌ی لیستی ئه‌لعراقییه‌ پاش ئه‌وه‌ دێت بۆڵانی مانگێک له‌مه‌و به‌ر هاوپه‌یمانێتی به‌ستووه‌ له‌گه‌ڵ لیستی ئه‌لعراقییه‌دا به‌ر له‌ هه‌فته‌یه‌کیش ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران متمانه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵگرتووه به‌و پێیه‌ی کاندیدی به‌غدایه‌و به‌ڵام نوێنه‌رایه‌تی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ده‌کات له‌ په‌رله‌مانی عێراقدا. له‌لایه‌کی تره‌وه‌ و به‌ پێی ڕێککه‌وتنی سیاسی هه‌وڵێر پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ پێکهاته‌ی سوننه‌یه‌ له‌ عێراق. جواد بۆڵانی له‌ پێکهاته‌ی شیعه‌یه‌ و له‌ کابینه‌تی پێشووی عێراقیشدا له‌ سه‌ر هه‌مان پێکهاته‌ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی پێدراوه‌.

عدل عه‌بدوڵلا په‌رله‌مانتاری به‌غدا له‌ سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له‌م باره‌یه‌وه‌ بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دواو گوتی " دیاری کردنی جه‌واد بۆڵانی له‌لایه‌ن لیستی ئه‌لعراقییه‌وه‌ هه‌نگاوێکی باشه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ پێشتر پۆستی وه‌زیری ناوخۆی هه‌بووه‌ ئه‌توانم بڵێم که‌سێکی نیشتیمانییه‌ و سه‌رکه‌وتوو بووه‌ له‌ کاره‌کانی. به‌ڵام جه‌واد بۆڵانی که‌سایه‌تییه‌کی شیعه‌یه‌ وه‌کو مه‌زهه‌ب نوری ئه‌لمالکی له‌ وته‌کانیدا ده‌ڵێت وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌ به‌شی سوننه‌یه‌ له‌ عێراقدا نه‌ک لیستی ئه‌لعراقییه‌. به‌ دیاری کردنی جه‌واد بۆڵانی به‌ به‌ڕوای من جۆرێک له‌ قه‌یرانی دیکه‌ دروست ده‌بێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و که‌سێکی شیعه‌یه‌و سوننه‌ نییه‌ ئایه‌ لایه‌نه‌ سوننه‌کانی تر به‌وه‌ ڕازی ده‌بن یان نا".

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که‌ی په‌یامنێرمان گۆران تۆفیق بن که‌ ماوه‌که‌ی 2:26 خوله‌که‌.

XS
SM
MD
LG