Accessibility links

ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی عێراقی ده‌ڵێت تۆمه‌تبارکردنی هوشیار زێباری کارێکی سیاسییه‌ دژ به‌ سه‌رکه‌وتووترین وه‌یزری حکومه‌تی عێراق

  • گۆران تۆفیق

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هوشیار زێباری

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هوشیار زێباری

سه‌باره‌ت به‌ لێدوانه‌کانی ئه‌مدواییانه‌ی هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌رباره‌ی به‌نده‌ری موباره‌ک که‌ پێی وابووه‌ به‌ پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی لیژنه‌ی عێراقی که‌ ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که‌ کراوه‌، ئه‌و مه‌ترسییه‌ ده‌رنه‌که‌وتووه‌‌ زیان به‌ ئابوری و گه‌شتی بازرگانی ده‌ریایی لێکه‌وتبێته‌وه‌، عه‌مار شبلی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ر به‌ هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هوشیار زێباری تۆمه‌تبار ده‌کات به‌وه‌ی که‌ به‌رتیلی له‌ کویه‌تییه‌کان وه‌رگرتووه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م لێدوانه‌یدا.

جه‌عفه‌ر موسه‌ڤی وته‌بێژی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ یان ده‌ستپاکی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاندووه‌ تۆمه‌تبارکردنی زێباری به‌بێ خسنته‌ ڕووی ‌هێچ به‌ڵگه‌یه‌ک کارێکی مه‌ترسیداره‌.

دکتۆر سه‌عید ڕه‌سوڵ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانێتی کوردستانی بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دوا و گوتی هه‌مو ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ دوورن له‌ ڕاستی و بێڕێزییه‌ به‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وتووترین وه‌زیری عێراق.

بۆ گوێگرتن له‌ ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌ کلیکی ئه‌و فایله‌ ده‌نگییه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ بکه‌ ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌ 4:31 خوله‌که‌

XS
SM
MD
LG