وه‌ک ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له دژی مردنی دوێنێی سێ له کارمه‌ندانی بانک له یۆنان ئه‌وانه‌ی له ئاکامی گڕتێبه‌ردانی بانکێک له لایه‌ن خۆپـیشـانده‌رانه‌وه سووتان، ئه‌مڕۆ کارمه‌ندانی بانک له یۆنان ده‌سـتیان به مانگرتن کرد.
دوێنێ له میانه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کان له ئه‌ثینای پایته‌ختی یۆنان له دژی بڕیاری حکومه‌تی وڵات بۆ پـیاده‌کردنی ڕێ‌وشـوێنی ده‌سـتگرتنه‌وه به سه‌رجه‌م خه‌رجیـیه‌کان و پـێداویسـتیـیه‌کانی ژیان، ئه‌وه‌ی مشـتومڕی هێناوه‌ته گۆڕێ و به مه‌به‌سـتی ڕزگارکردنی وڵاته له ئیفلاسی، به‌و هۆیه‌وه به هه‌زاران له خۆپـیشـانده‌ران له یۆنان له‌گه‌ڵ پـۆلیسـدا به‌یه‌کیان‌دا.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه وه‌زیری دارایی یۆنانی پاپا کۆسـتانتینۆ ئه‌مڕۆ به په‌رله‌مانی یۆنانی گوت ته‌نها ڕێـگه‌چاره بۆ ده‌ربازکردنی یۆنان له هه‌ره‌س و ئیفلاسی ئه‌وه‌یه هاوڵاتیان په‌یڕه‌وی ڕێنمایـیه‌کانی حکومه‌تی په‌یوه‌ست به که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کان بکه‌ن و هه‌روه‌ها ئه‌و قه‌رزه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا و سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه.