له نوێترین خولی ناڕه‌زایی له دژی پلانه‌کانی توندکردنی ره‌وشی ئابوری حکومه‌تی یۆنانی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه خۆپیشانده‌ران له‌گه‌ڵ هیزه‌کانی پۆلیسدا به‌یه‌کیاندادا.
له‌و باره‌یه‌وه، پۆلیسی دژه ئاژاوه گازی فرمێسک رێژیان بۆ بڵاوه‌پێکردنی خڕبوونه‌وه‌یه‌کی بێسه‌روبه‌ر له ده‌می به هه‌زاران له خۆپیشانده‌رانی ناڕه‌زا به ناوجه‌رگه‌ی ئه‌ثینای پایته‌ختدا رێـپـێوانیان ده‌کرد.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له یۆنان بووه‌ته مایه‌ی داخستنی خوێندنگه‌کان و ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانیـیه‌کان و هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاری گواستنه‌وه‌ی گشتی نیمچه راگرتووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که رۆژنامه‌وانان به‌شداری له مانگرتنه‌که‌ی وڵات‌دا ده‌که‌ن، که ئه‌مه 7 هه‌مین مانگرتنه له‌م ساڵدا، هه‌ربۆیه هه‌واڵه‌کانی به‌یانیان له ئیستگه‌کانی ته‌له‌فزیۆن و رادیۆوه نین.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه حکومه‌تی یۆنان رێوشوێنی توندئامێزی ده‌ستگرتنه‌وه له خه‌رجیه‌کانی پیاده‌کردووه و له ده‌مێکی پێشوه‌ختی ئه‌مڕۆدا یاسایه‌کی ده‌ربازکرد، ئه‌وه‌ی تێـیدا داوای که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌ی کۆمپانیاکانی گواستنه‌وه‌ی گشتی ده‌و‌ڵه‌تی ده‌کات. یاساکه هاوکات ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌ودای هه‌ره‌وه‌زی له به‌شی تایبه‌تدا سنووردار ده‌کات و هه‌روه‌ها کۆنتڕۆڵی زیاتر ده‌داته کۆمپانیاکان له‌مه‌ڕ دیاریکردنی کرێی کرێکارانیان.