بڕیاره ئه‌مرۆ ڕابه‌رانی 16 وڵاتی به‌کارهێنه‌رانی دراوی یۆرۆ ، کۆببنه‌وه بۆ مۆرکردنی کۆمه‌ڵێک کۆمه‌ک به مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی قه‌یرانی قه‌رزی سه‌رشانی یۆنان، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی وه‌زیرانی دارای 7 وڵاتی پیشه‌سازی جیهان خۆیان بۆ وتووێژکردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی یۆنان ئاماده ده‌که‌ن.
دوێنێ په‌رله‌مانی یۆنان که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌کانی وڵاتی به به‌های 40 ملیار دۆلار په‌سه‌ند کرد ئه‌مه‌ش به فشاری یه‌کێتی ئه‌وروپا و سندوقی دراوی نێو نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حکومه‌تی یۆنان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له به‌رامبه‌ر دابینکردنی بری 145 ملیار کۆمه‌که بۆ یۆنان. وا بریاره ئه‌مرۆ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی گرووپی 7 ولاتی پیشه‌سازی جیهان که له وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و ئیتالیا و هه‌روه‌ها ژاپۆن پێک دێت ، له ڕێی کۆنفرانسی ته‌له‌فوونی وتوویژ له‌سه‌ر کۆمه‌کی دارای یۆنانی بکه‌ن.