ڕێبه‌ری پارتی پارێزکاری یۆنان ئه‌نتۆنیس ساماراس سێ ڕۆژی له به‌رده‌مدایه بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی هاوبه‌ندی، پاش ئه‌وه‌ی پارته‌که‌ی که له‌گه‌ڵ پـلانی ڕزگارکردنی ئابوری وڵاته‌که‌یه سه‌رکه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا به‌ده‌سـتهێنا.
سه‌رۆکی یۆنان کارلۆس پاپـۆلیاس ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنیس ساماراس کۆبووه‌وه و ڕایسـپارد ده‌سـت به وتووێژ بکات به مه‌به‌سـتی پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی نوێی هاوبه‌ندی.
پارتی دیموکراتی نوێی پارێزکار نزیکه‌ی 30% ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌سـتهێنا، واته 129 له 300 کورسیـیه‌که‌ی په‌رله‌مان و هه‌وره‌ها 50 کورسی دیکه‌ی ده‌درێتێ به‌پـێی ئه‌و یاسایه‌ی ده‌ڵێت پارتی براوه 50 کورسی زیاتری ده‌درێتێ.
پارتی چه‌پی توندڕه (سیریزا) که دژی پلانه ئابوریـیه‌که‌یه، پله‌ی دووه‌می به‌ده‌سـتهێناوه و 71 کورسی بردووه‌ته‌وه و به دوایـدا پارتی سۆشالیستی پاسۆک 33 کورسی به‌ده‌سـتهێناوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه پارتی سۆشیالیستی پاسۆک ئه‌ویش لایه‌نگری پـلانی ڕزگارکردنی ئابوریـیه، بۆیه شیانی زۆره پارتی دیموکراتی نوێی پارێزکار له‌گه‌ڵیدا حکومه‌تی هاوبه‌ندی پـێـکبهێنێت.