وه‌زیرانی دارایی ئه‌و وڵاتانه‌ی کار به دراوی یۆرۆ ده‌که‌ن ڕێگایان خۆش کرد بۆ دانی 17 ملیار دۆلار به یۆنان تا 15 ی ئه‌م مانگه، ئه‌مه‌ش به‌شێکه له هاوکارییه‌کی 156 ملیار دۆلاری بۆ ئه‌و وڵاته‌ی که که‌وتووه‌ته ژێر قه‌رزێکی زۆره‌وه، ئه‌م یارمه‌تییه له ساڵی ڕابردوو له لایه‌ن یه‌کێتی ئه‌وروپا و سندوقی جیهانی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه مسۆگه‌ر کرا.
دوابه‌دوای کۆنفڕانسه ته‌له‌فۆنییه‌که‌ی که له ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه ئه‌نجام درا، وه‌زیره‌کان ڕایانگه‌یاند ئه‌وان هه‌وڵیش ده‌ده‌ن ورده‌کارییه‌کانی داخوازی یۆنان ده‌ستنیشان بکه‌ن بۆ هاوکارییه‌کی تر که به ئه‌ندازه‌ی هاوکارییه‌که‌ی ساڵی ڕابردوو بێت. هه‌رچه‌نده چاوه‌ڕوان ناکرێت تا کۆتایی ئه‌مساڵ له‌سه‌ر هاوکارییه نوێیه‌که کار بکرێت.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن 17 ملیار دۆلار له ئێستادا به‌سه بۆ یۆنان تا بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوو خه‌رجییه‌کانی پێ دابین بکات.
ئه‌و وڵاتانه ناردنی ئه‌و 17 ملیار دۆلاره‌یان له کاتێکدا په‌سه‌ند کرد که په‌رله‌مانی یۆنان له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیارێکی بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌کان په‌سه‌ند کرد.