تاریق ئه‌لهاشمی، جێگره سوننه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراق وه‌ک له ڕاگه‌یاندنی ئۆفیسی هاشمیدا هاتووه به فه‌رمی سه‌ردانی قه‌ته‌ری کردووه و بڕیاریشه سه‌ردانی ژماره‌یه‌ک وڵاتی تری عه‌ره‌بی و ناوچه‌که‌ش بکات.
گۆران تۆفیق ، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له به‌غدا ده‌ڵێت بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، کاردانه‌وه‌ی به دوای خۆیدا هێنا له لایه‌ن حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراقه‌وه و هه‌روه‌ها لای لایه‌نه شیعه‌کانیش .
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له به‌غدا ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عیراق له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتویه‌تی داوا له پۆلیسی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کات بۆ ده‌ستگیرکردنی تاریق ئه‌لهاشمی و داواشی کردووه له هیچ وڵاتێک‌دا وه‌ک جێگری سه‌رۆکی عێراق پێشوازی لێنه‌کرێت.
وریا کاڵێ پرسیاری له گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکادا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:11 خوله‌که.