Accessibility links

سـاڵح موتڵگ: کورد گوشارێـکی زۆری له‌سه‌ره‌ تا ده‌سـتبه‌رداری پـۆستی سه‌رۆک کۆمار بێت

  • Goran Tawfeeq

ساڵح موتڵه‌گ بۆ لایه‌نگرانی ده‌دوێت، (ئه‌رشیفی وێنه‌)

ساڵح موتڵه‌گ بۆ لایه‌نگرانی ده‌دوێت، (ئه‌رشیفی وێنه‌)

پاش ئه‌وه‌ی هه‌ندێـک زانیاری بڵاوکرایه‌وه‌ له‌و کۆبوونه‌وانه‌ی که‌ له‌ نێوان سه‌رکرده‌کانی لیسـتی عێراقیـیه‌دا ئه‌نجام درا له‌ عه‌مـمانی پایته‌ختی ئوردن که‌ گوایه‌ ڕازی بوون سـازش له‌سه‌ر پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیر و سه‌رۆک کۆماری داهاتووی عێراق بکه‌ن به‌ مه‌رجێـک کۆمه‌ڵێـک پـێـگه‌ و پـۆسـتی سیادی وه‌رگرن.

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ لایه‌ن وته‌بێژانی لیستی عێراقیـیه‌ حه‌یده‌ر مولـلا و هانی عاشور و مه‌یسون ده‌مه‌لۆجیـیه‌وه‌ ڕه‌تکرایه‌وه‌ و سه‌رسوڕمانی خۆشیان له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌ ده‌ربڕی.

هاوکات ساڵح موتڵه‌گ که‌ یه‌کێـکه‌ له‌ سه‌رکرده‌کانی لیستی عێراقیـیه‌ ڕایگه‌یاند له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشـتی عێراق هه‌ندێـک نه‌رمیان نوواندووه‌ سه‌باره‌ت به‌ پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق، به‌ڵام به‌ فه‌رمی تاکو ئێسـتا ده‌سـبه‌رداری ئه‌و پـۆسته‌ نه‌بوون.

موتڵه‌گ له‌ ڕاگه‌یاندنه‌که‌یدا هاتوو له‌ کاتێـکدا ئه‌گه‌ر هاتوو لیسته‌که‌یان که‌مترین مافی پـێـکهێنانی حکومه‌تی پـێبدرێت ده‌بێت سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی وه‌ربگرن، به‌ مه‌رجێـک ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆک کۆمار زیادبکرێت و له‌ 50% به‌رپـرسیارێتی ئاسایشی عێراق له‌ پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیر که‌مبکرێته‌وه‌ و بدرێته‌ سه‌رۆک کۆمار.

به‌پـێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی پـێش چه‌ند ڕۆژێـک له‌ کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کانی لیستی عێراقیـیه‌ ئاشـکرا بووه‌ موتڵگ ڕازی بووه‌ بکرێته‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، به‌ڵام ناوبراو له‌ تازه‌ترین ڕاگه‌یاندنیدا درکاندویه‌تی که‌ لایه‌نی کوردی تێـگه‌یشـتنیان هه‌یه‌ بۆ ئه‌و واقیعه‌ی تیایدان، زۆر سوور نین له‌سه‌ر پـۆسـتی سه‌رۆک کۆمار چونکه‌ لیسـتی عێراقیـیه‌ خاوه‌نی 91 کورسی په‌رله‌مانه‌. مامه‌ڵه‌کردنی له‌م جۆره‌ کارێـکی ئاسان نیـیه‌. جگه‌ له‌وه‌ش موتڵگ ده‌ڵێت کورد گوشارێـکی زۆری نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی له‌سه‌ره‌ تا ده‌سـتبه‌رداری پـۆستی سه‌رۆک کۆمار بێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی گۆران تۆفیق بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:21 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG