له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی چه‌ند بۆمبێـکی چێنراوی سه‌ر ڕێـگا له شـارۆچکه‌ی عوێرجی باشوری به‌غدا و ناحیه‌ی که‌ره‌می ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری فه‌لـلوجه ده‌یان قوربانی لێـکه‌وته‌وه که تیایدا هێزه‌کانی سـوپای عێراق و گه‌شـتیارانی شیعه کرابوونه ئامانج که بۆ مه‌به‌سـتی زیاره‌تی چله‌ی ئیمام حسێن ڕوویان له شـاری که‌ربه‌لا کردووه.
پـۆلیسی شـاری حلـله ڕایگه‌یاند ئامانجی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه چێنراوه‌که‌ی سـنووری ئیداره‌ی شـاره‌که‌یان کاروانێـکی هێزی سـوپای عێراقی کردۆته ئامانج وێڕای تێـکشـکاندنی یه‌کێـک له ئۆتۆمبیله‌کانیان، سه‌ربازێـک کوژراوه و 3 ی تریش برینداربوون.
هه‌روه‌ها له ئامانجی ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌میشـدا که بۆمبێـکی سه‌ر ڕێـگا بووه 15 گه‌شـتیاری شیعه برینداربوون که زۆربه‌یان به ڕه‌گه‌ز ئه‌فغانین. هه‌روه‌ها به‌رپـرسـانی ئاسایشی شـارۆچکه‌ی عوێرجی باشوری به‌غداش ڕایانگه‌یاند له‌سه‌ر ڕێـگای که‌ربه‌لا بۆمبێـکی چێنراو ته‌قیوه‌ته‌وه به زیاره‌توانانی شیعه‌دا و له ئه‌نجامدا 2 کوژراو و نزیکه‌ی ده‌یان برینداری لێـکه‌وتۆته‌وه.
جێـگه‌ی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌مه له کاتێـکدایه که ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق پاش تێپه‌ڕبوونی 90 سـاڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی دامه‌زراندنی پـۆلیسی عێراقدا له ڕێوڕه‌سـمێـکی ئاسایشی توندوتۆڵدا ئاهه‌نگێـکی به‌و بۆنه‌یه‌وه سـازکرد و ناوچه سه‌ره‌کیـیه‌کانی به‌غداشی داخست و پـێده‌چێت هه‌تا کۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه به بۆنه‌ی ڕێوڕه‌سمی ئاینی سـاڵانه‌ی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حسێنه‌وه ته‌واوی ڕێگه و بانه‌کانی سه‌ر ڕێـگای هاوڵاتیان، به تایبه‌تی ئه‌و شه‌قامانه‌ی گه‌شـتیارانی شیعه به پـیاده‌ڕه‌وی ده‌گه‌یه‌نێته پارێزگای که‌ربه‌لا، هاتوچۆی ئۆتۆمبێل تیایاندا قه‌ده‌غه‌بکرێت.
له لایه‌کی تره‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق به‌هۆی که‌می ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتارانیـیه‌وه نه‌یتوانی درێژه به کۆبوونه‌وه‌کانی خۆی بدات و بۆ ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته کۆبوونه‌وه‌کانی دواخست.
هۆکاری سه‌ره‌کی ئاماده نه‌بوونی په‌رله‌مانتارانیش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که 91 په‌رله‌مانتاری لیستی عێراقیـیه بایکۆتی کۆبوونه‌وه‌کانیان کردووه و ئه‌مڕۆش ده‌یان په‌رله‌مانتاری شیعه بۆ ڕێوڕه‌سمی ئاینی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حسێن ڕوویان له شـاری که‌ربه‌لا کردبوو.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:07 خوله‌كه.