مه‌لای توندڕه‌وی شیعه‌ی عێراق موقته‌دا سه‌در 3 مه‌رجی داناوه بۆ دواخسـتنی خۆپـیشـاندانه ملیۆنیـیه‌که‌ی که‌وا بڕیاربوو له‌م مانگه‌دا سـازبکرێت.
نووسینگه‌ی نه‌جه‌فی ڕه‌وتی سه‌در له عێراق له به‌یانـنامه‌یه‌کیدا ڕایگه‌یاندووه خۆپـیشـاندانه‌که دواده‌خرێت بۆ کاتێـکی نادیار به مه‌به‌سـتی درێژکردنه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێـکی زیاتر بۆ حکومه‌ت و جێبه‌جێـکردنی داخوازیـیه‌کانی خه‌ڵـکی عێراق.
هه‌روه‌ها له به‌یانـنامه‌که‌ی موقته‌دا ئه‌لسه‌دری ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌دریـیه‌کاندا 3 مه‌رج ڕاگه‌یاندراوه وه‌ک دوا ده‌رفه‌ت له به‌رده‌م حکومه‌تی عێراقیدا بۆ دواخسـتنی خۆپـیشـاندانی ملیۆنی خه‌ڵـکی عێراق. مه‌رجه‌کانیش بریتین، یه‌که‌م له ته‌رخانکردنی پـشـکی نه‌وت بۆ هه‌ر هاوڵاتیـیه‌کی عێراقی. مه‌رجی دووه‌میش دامه‌زراندنی 50 هه‌زار هاوڵاتیـیه له سه‌رجه‌م پارێزگاکانی عێراق. مه‌رجی سێیه‌م و کۆتاییش باشـکردنی دۆخی خزمه‌تگوزاری کاره‌با و دابه‌شـکردنی سـووته‌مه‌نیـیه به‌سه‌ر ته‌واوی موه‌لیده‌ی کاره‌بای هه‌موو پارێزگاکانی عێراق به‌بێ به‌رامبه‌ر. له کۆتایی به‌یانـنامه‌که‌شدا هاتووه ئه‌م مه‌رجانه دوا ده‌رفه‌ته بۆ حکومه‌تی عێراقی له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش خۆپـیشـاندانه‌که‌یان دواخسـتووه. به پـێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر هه‌ڵسـوکه‌وتێـکی دژ به مه‌رجه‌کان بێ قه‌ید و شه‌رت له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا و به تایبه‌تی به‌غدای پایته‌خت خه‌ڵـک ده‌ڕژێته سه‌ر شه‌قامه‌کان و دژ به حکومه‌ت خۆپـیشـاندان ده‌که‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه عیزه‌ت شـابه‌نده‌ر ئه‌ندامی ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون له په‌رله‌مانی عێراق که هاوکات یه‌کێـکه له سه‌رکرده سیاسـیـیه‌کانی نزیک له نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیر له ڕاگه‌یاندنێـکیدا ده‌ڵێت له ئه‌گه‌ر سه‌قامگیری سیاسی نه‌بێت، ئه‌وا چاوه‌ڕێ نه‌بیت ئاسـتی خزمه‌تگوزاری و ئاسایش ده‌سـته‌به‌ربکرێت بۆ هاوڵاتیانی عێراق، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ڕێگه‌یه‌کی تر بگرینه‌به‌ر بۆ هاندانی شه‌قام و گه‌لی عێراق و سیسته‌مه دیموکراسیـیه‌که‌شی بخه‌ینه لاوه و شه‌قام هان بده‌ین چۆن بمانه‌وێت، ئه‌مه پـێی ده‌گوترێت بازرگانیکردن به گه‌لی عێراق.
جێی ئاماژه پـێـکردنه سه‌رچاویه‌ک ئاشـکرای کردووه دواخسـتنی خۆپـیشـاندانی ملیۆنی له عێراق پاش ئه‌وه دێت که نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیر سه‌رکرده‌یه‌کی ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسای وه‌ک نێردراوی خۆی ڕه‌وانه‌ی تاران کردووه و له ڕێـگه‌ی چه‌ند به‌رپـرسێـکی ئێرانیـیه‌وه توانراوه فشـار بخه‌نه سه‌ر موقته‌دا ئه‌لسه‌در تاوه‌کو ئه‌و خۆپـیشـاندانه کاتێـکی نادیار دوابخات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:41 خوله‌كه.