Accessibility links

به‌پـێی هه‌واڵه‌کان عادل عه‌بدولمه‌هدی کراوه‌ته‌ پاڵێوراوی هاوبه‌ندی نیشـتیمانی بۆ سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی داهاتووی عێراق

  • Goran Tawfeeq

عادل عه‌بدولمه‌هدی

عادل عه‌بدولمه‌هدی

به‌پـێی هه‌واڵه‌کان عادل عه‌بدولمه‌هدی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی که‌ عه‌مـمار ئه‌لحه‌کیم سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات، پاش ڕه‌زامه‌ندی ئێران و چه‌ند مه‌رجعێـکی ئاینی شیعه‌کان و ڕازیبوونی سه‌دریـیه‌کان، عه‌بدولمه‌هدی کرایه‌ پاڵێـوراوی ئیتیلافی نیشـتیمانی که‌ خاوه‌نی 70 کورسی ئه‌نجومه‌ن و هه‌روه‌ها وه‌ک ڕکه‌به‌ری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ش له‌ نێوان مالیکی و عه‌لـلاویدا دیاریکراوه‌.

هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا عه‌مـمار ئه‌لحه‌کیم بۆ وه‌رگرتنی پـشـتگیری نێوده‌وڵه‌تی له‌ سه‌ردانێـکیدایه‌ بۆ چه‌ند وڵاتێـکی عه‌ره‌بی و وڵاتانی دراوسێی عێراق. هاوکاتیش هه‌وڵه‌کانی ناوخۆیـیش له‌سه‌ر ئاسـتێـکی باڵای پـێـکهاته‌کانی ئیتیلافی نیشـتیمانیش له‌ کۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ لیست و قه‌وراه‌ براوه‌کانی هه‌ڵـبژاردندا بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگی متمانه‌دان به‌ کاندیدی ئیتیلافه‌که‌یان بۆ پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیران.

ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا گۆران تۆفیق بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 5:12 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG