له کاتێـکدا هه‌رێمی کوردسـتان به‌پـێی بنه‌ماکانی ده‌سـتوری عێراق مافی ده‌سـتورێـکی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، به‌ڵام به مه‌رجێـک له‌گه‌ڵ ده‌سـتوری عێراقدا له بڕگه سه‌ره‌کیـیه‌کانی ناکۆک نه‌بێت و نووسینه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سـتوره‌ش پـێچه‌وانه‌ی یاسا و بنه‌ما ده‌سـتوریـیه‌کانی عێراق نه‌بێت.
ئا له‌م کاته‌دا پـرۆژه‌ی ده‌سـتوری هه‌رێم که له په‌رله‌مانی کوردسـتان ده‌نگی پـێدراوه و به‌ره‌ی ئۆپـۆزسیۆنی هه‌رێمیش ڕه‌خنه له هه‌ندێ بڕگه‌ی ده‌گرێت و داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مان ده‌کات، به‌ڵام که‌مال که‌رکوکی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردسـتان به‌ر له چه‌ند ڕۆژێـک داوای‌کرد ده‌سـتوری هه‌رێم بخرێته ده‌نگدانه‌وه و دانیشـتوانی هه‌رێم بڕیاری خۆیان بده‌ن، له‌سه‌ر ڕه‌تکردنه‌وه‌ی یان قبوڵکردنی.
ئا له‌م کاته‌دا پـرسی دانانی ده‌سـتور بۆ هه‌رێمی کوردسـتان وه‌ک ناکۆکیـیه‌کی تری نێوان په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌بی ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان له‌گه‌ڵ لایه‌نی کوردی‌دا دروستبووه، به جۆرێـک په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌بی سووننه‌ی هه‌رسێ پارێزگای موسڵ و دیاله و که‌رکوک که سه‌ر به لیستی عێراقیـیه‌ن دژایه‌تی خۆیان بۆ ده‌سـتوری هه‌رێم ده‌رده‌بڕن و له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌یانـنامه‌یه‌ک ده‌خوێنـنه‌وه.
نوێنه‌رانی کوردیش وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێسـتی ئه‌م په‌رله‌مانتارانه‌یان ئیدانه‌کرد، دا‌واشیان له لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه کرد سه‌رکردایه‌تی لیسته‌که به زووترین کات سنوورێـک بۆ پـێشـێلکاری و هه‌ڵوێستی شۆفینی به‌شێـک له په‌رله‌مانتاره‌کانی دیاریبکات، که سیاسه‌تی دوژمنکاریـیان به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد هه‌ڵبژاردووه.
پاشـان په‌رله‌مانتارانی کورد له به‌یانـنامه‌یه‌کدا له وه‌ڵامی به‌یانـنامه‌که‌ی په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌کاندا، ده‌ڵێن ڕێـگه‌ی دادگا ده‌گرنه‌به‌ر بۆ لێـپـێچینه‌وه‌ی قانونی له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌رله‌مانتارانه‌دا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:55 خوله‌كه.