ئه‌ندامانی لیسـتی عێراقیـیه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایانگه‌یاند ده‌نگ ناده‌ن بۆ ئه‌و کاندیدانه‌ی که نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیر به‌ر له چه‌ند ڕۆژێـک بۆ وه‌زاره‌ته ئه‌مه‌نیـیه‌کان ناوی کاندیدکردبوون.
گوته‌بێژی لیستی ئه‌لعێراقیـیه حه‌یده‌ر موللا سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ئه‌وه‌ی خسـتۆته ڕوو خالید عوبه‌یدی کاندیدی لیسـتی عێراقیـیه نیـیه بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری.
سه‌رچاوه‌یه‌کیش له په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا که نه‌یویست ناوی خۆی ئاشـکرا بکات باس له‌وه ده‌کات سه‌رکرده‌کانی لیستی عێراقیـیه به‌ر له چه‌ند ڕۆژێـک کۆبوونه‌ته‌وه و گوشـاریان دروسـتکردووه له‌سه‌ر خالید عوبه‌یدی تاوه‌کو ناو خۆی بکشێنێته‌وه له پـۆسـتی کاندیدی وه‌زیری به‌رگری.
سه‌رچاوه‌ی زانیاریمان له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا ده‌ڵێت عوبه‌یدی نه‌یتوانیوه له ژێر فشـاری سه‌رکرده‌کانی لیستی عێراقیـیه‌دا سه‌رپـێـچی بکات و به فه‌رمی له سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان داوای کردووه ناوی بۆ پـۆسـتی وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌کێشێته‌وه و خۆی کاندید ناکات.
له‌م باره‌یه‌وه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون عه‌لی شه‌لـلاهـ گوتی " به‌شێـک له پـێـکهاته‌کانی لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه له پـشـت کشـانه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگریـیه‌وه بوون. ئه‌م هۆکاره وایکرد پـرۆسه‌ی ده‌نگدان دوابخرێت. ئێمه سه‌رمان سووڕ ده‌مێنێت له‌م ڕه‌فتارانه‌ی هه‌ندێـک له سه‌رکرده‌کانی لیسـتی عێراقیـیه، له کاتێـکدا ئێمه و هاوپه‌یمانی کوردسـتانی گه‌یشـتوونه‌ته ڕێـکه‌وتن و هیچ گرفتێـکمان له‌م باره‌یه‌وه نیـیه."
عه‌لی شه‌لـلاهـ له کۆتایی قسه‌کانیدا گوتی ئاسایشی عێراقیش ڕێـگه‌مان پـێنادات له‌وه‌نده زیاتر ئه‌و پـۆستانه به به‌تاڵی بمێنـنه‌وه.
شایانی باسه کێشه‌ی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته ئه‌منیـیه‌کان به‌شێـکه له‌و ململانه سیاسیـیه‌ی له نێوان ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌رۆکی لیستی عێراقیـیه و نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیر له‌سه‌ر کاندیدی وه‌زاره‌تی به‌رگری. له لایه‌کی تریشه‌وه کاندیدی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ناکۆکی سیاسی دروسـتکردووه له نێوان پـێـکهاته‌کانی هاوپه‌یمانی شیعه‌کان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:13 خوله‌كه.