سامی شوڕش ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا گۆران تۆفیق ده‌ڵێت ئێمه له ئیتیلافی فراکسیۆنه کوردسـتانیـیه‌کان پـشـتی هه‌ر کاندیدێـک بۆ پـۆستی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ده‌گرین ئه‌گه‌ر بێت و پابه‌ندبێت به جێبه‌جێکردنی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه:
یه‌که‌م- ئه‌گه‌ر پابه‌ندبێت به جێبه‌جێـکردنی ده‌ستور.
دووم- ڕێزگرتن له مه‌بده‌ئی ته‌وافوق.
سێیه‌م- ئێمه له ئیتلافی فراکسیۆنه کوردسـتانیـیه‌کان بۆ ماوه‌ی دوو مانگ خه‌ریکی مشت‌ومڕ و گفتوگۆ بووین تا توانیمان به‌رنامه‌یه‌کی ڕێـک‌وپـێـک ده‌رباره‌ی داواکاریـیه‌کانی میلـله‌تی کورد له حکومه‌تی داهاتووی عێراق دابڕ‌ێژین.
ده‌شڵێت ئێمه پـێمانوایه ئه‌و کاندیده‌ی که بۆ پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیران دێت ده‌بێت پـشـتگیری ئاشکرا له‌و به‌رنامه‌یه بکات که 19 خاڵی تێدایه، چونکه ئه‌و به‌رنامه‌یه هه‌ر ته‌نها باس له داواکاریـیه ده‌سـتوریـیه‌کانی کورد ناکات، به‌ڵـکو کۆمه‌ڵێـک پـێشـنیاری تێدایه بۆ باشکردنی پـرۆسه‌ی سیاسی عێراقی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ی گۆران تۆفیق بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:14 خوله‌كه.