جێمس جێـڤری باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له عێراق ڕایگه‌یاند هێشـتا وڵاته‌که‌ی هیچ بڕیارێـکی نه‌داوه له‌سه‌ر مانه‌وه یان کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له خاکی عێراق.
جێڤری ئه‌م بابه‌ته‌ی په‌یوه‌ستکرد به هه‌ڵوێست و داوای حکومه‌تی عێراقی که تاوه‌کو ئێسـتاشی له‌گه‌ڵدا بێت داوای درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له لایه‌ن حکومه‌ی عێراقیـیه‌وه پـێشـکه‌ش نه‌کراوه، به‌ڵام جێمس جێڤری باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا گوتوویه‌تی ئه‌گه‌ر داویان لێـبکرێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما خوازیاره پاش کۆتایی ئه‌مسـاڵ چه‌ند هه‌زار سه‌ربازێـکی ئه‌مه‌ریکا له عێراق بهێڵێته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی په‌رله‌مانتار و سه‌رکرده‌یه‌کی ناوداری نێو ئیتیلافی شیعه‌کان ده‌ڵێت " هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به 10 هه‌زار سه‌رباز ناتوانن پارێزگاری له‌خۆیان بکه‌ن. ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر بێت و 10 تا 15 هه‌زار سه‌رباز بمێنـنه‌وه ئه‌وا پـێویسته له‌سه‌ر حکومه‌تی عێراقی پارێزگاری له‌و هێزانه بکات، بۆیه له ئێسـتادا حکومه‌تی عێراق ڕووبه‌ڕووی دوو هه‌ڵوێست بووه‌ته‌وه، یه‌که‌م ده‌بێت داوای مانه‌وه‌یان بکات، دووه‌میش ده‌بێت پارێزگاریـیان لێـبکات. ئایه بارودۆخی سیاسی عێراقی توانای ئه‌م به‌رپـرسیارێتیـیه‌ی هه‌یه؟ من پـێت ده‌ڵێم نه‌خێر."
جێگه‌ی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له کاتێـکدا بوو که له مانگی ڕابردوودا ژماره‌ی کوژراوانی هێزه ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان به‌رز بوویه‌وه بۆ 15 کوژراو و هاوکات به خوێناوی‌ترین مانگیش ده‌ژمێردرێت له ماوه‌ی دوو سـاڵی ڕابردوودا.
شایانی باسه به‌رپـرسـانی سیاسی و دیپـلۆماته ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان گرووپه یاخیبووه‌کانی شیعه تۆمه‌تبارده‌که‌ن به ئه‌نجامده‌ری ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌کرێته سه‌ر سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان به هاوکاری و پـڕ چه‌کـکردنیان له لایه‌ن سـوپای پاسـدارانی ئێرانه‌وه.
له ڕوویه‌کی تره‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له هه‌فته‌ی داهاتوودا سه‌رکرده سیاسیـیه‌کانی عێراق دووباره کۆبـبنه‌وه بۆ یه‌کخسـتنی هه‌ڵوێسـتی سیاسی ده‌رباره‌ی مانه‌وه‌ی یان کشـانه‌وه‌ی سـوپای ئه‌مه‌ریکا له خاکی عێراق که به گوێره ڕێـکه‌وتننامه‌ی ئاسایشی به‌غدا و واشنتن له کۆتایی سـاڵی 2011 هه‌موو هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پاشه‌کشه له خاکی عێراق ده‌که‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:45 خوله‌كه.