Accessibility links

چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ڕۆژی سێشه‌ممه‌ سه‌رکرده‌ سیاسیـیه‌کانی عێراق کۆبـبنه‌وه‌

  • Goran Tawfeeq

کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سه‌رکرده‌ سیاسیـیه‌کانی عێراق، (ئه‌رشیفی وێنه‌)

کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سه‌رکرده‌ سیاسیـیه‌کانی عێراق، (ئه‌رشیفی وێنه‌)

پاش کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی و نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیر، له‌ به‌یانـنامه‌یه‌کدا که‌ نووسینگه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق بڵاویکردۆته‌وه‌ و وێنه‌یه‌کی ڕه‌وانه‌ی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کراوه‌، تیایدا تاڵه‌بانی و مالیکی ڕێـکه‌وتوون که‌ ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌رکرده‌ی کوتله‌ سیاسیـیه‌کان له‌سه‌ر بانگهێشـتی سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ کۆشـکی سه‌لامی کۆماری کۆبـبنه‌وه‌ ده‌رباره‌ی دوا پـێشـهاتی سیاسی و ناکۆکیـیه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و تاووتوێـکردنی پـرسی کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و مانه‌وه‌ی مه‌شـقکارانی ئه‌و وڵاته‌ ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکرده‌ سیاسیـیه‌کانه‌. لای خۆشیـیه‌وه‌ نوری ئه‌لمالیکی ڕایگه‌یاندووه‌ ڕێـکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م پـرسه‌ گرنگانه‌ به‌ جۆرێـک ده‌بێت یه‌کگرتوویی خاکی عێراق تیایدا پارێزراوبێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:27 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG