ئه‌مڕۆ دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق ئه‌نفالکردنی بارزانیـیه‌کانی سـاڵی 1983 ی به کارێـکی جینۆساید و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی ناساند.
شایانی باسه که‌یسی بارزانیـیه‌کان که 8 هه‌زار قوربانی لێـکه‌وتۆته‌وه به‌پێی به‌ندی 11 و 12 ی یاسای سـزادانی عێراقی 6 تۆمه‌تبار بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی ئه‌م تاوانه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پـێندرا.
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له دانیشـتنی چله‌م و کۆتایـیدا ئاماده بوو، پاش بڕیاره‌که‌ی دادگا لێـدوانی له پارێزه‌ری دۆسێی بارزانیـیه‌کان غه‌در زوبێر بارزانی وه‌رگرت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:45 خوله‌كه.