Accessibility links

زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی به‌غدای پایته‌ختی عێراق ده‌گرێته‌وه‌

  • Goran Tawfeeq

ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی چه‌ند ناوچه‌یه‌کی به‌غدای پایته‌ختی عێراقی گرته‌وه‌ و گه‌وره‌ترین قوربانی هێرشه‌کانی ئه‌مڕۆش له‌ ناوچه‌ی شوعله‌ی باکوری خۆرئاوای به‌غدا بوو که‌ به‌ ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی مینڕێژکراو بوو که‌ دوڕیانی سه‌دره‌ینی کرده‌ ئامانج و زیاتر له‌ 15 کوژراو و ده‌یان برینداری لێـکه‌وته‌وه‌.

دواتریش له‌ نزیـک ماڵی جه‌ماله‌دین محه‌مه‌د که‌ یه‌کێـکه‌ له‌ ڕاوێژکاره‌کانی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی ئۆتۆمبیلێـکی تری مینڕێژکراو ته‌قیـیه‌وه‌ و کوژراوێـک و زیاتر له‌ 5 برینداری لێـکه‌وته‌وه‌، هه‌روه‌ها چه‌ندین بۆمبی چێنراوی سه‌ر ڕێـگاش ئه‌مڕۆ هێزه‌کانی پـۆلیسی عێراقیان کرده‌ ئامانج و نزیکه‌ی 6 پـۆلیس برینداربوون.

سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ ته‌ندروسـتی عێراق به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند هێرش و توندوتیژیـیه‌کانی ئه‌مڕۆی به‌غدا قوربانیانی بۆ 68 که‌س به‌رزبووته‌وه‌ و به‌شی زۆری کوژراوه‌کانیش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌کانیان بوون که‌ له‌ نێوان مه‌رگ و ژیاندا نزیکه‌ی 30 بۆ 35 هاوڵاتی له‌ هێرشه‌کانی ئه‌مڕۆدا ژیانیان له‌ده‌سـتدا. برینداره‌کانی تریش به‌شێـکیان هێشتا ژیانیان له‌ مه‌ترسیدایه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:26 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG