Accessibility links

ئه‌فه‌سه‌رێـکی پـێشـووی عێراق له‌سه‌ر تیرۆرکردنی عه‌لی لامی ده‌سـتگیرده‌کرێت

  • Goran Tawfeeq

ئه‌فه‌سه‌رێـکی پـێشـووی عێراق له‌سه‌ر تیرۆرکردنی عه‌لی لامی ده‌سـتگیرده‌کرێت

ئه‌فه‌سه‌رێـکی پـێشـووی عێراق له‌سه‌ر تیرۆرکردنی عه‌لی لامی ده‌سـتگیرده‌کرێت

پاش ئه‌وه‌ی له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوودا عه‌لی لامی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێـکاری ده‌سـته‌ی لێـپـرسینه‌وه‌ و دادوه‌ری عێراقی تیرۆرکرا، سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزێـکی ئاسایشی عێراقی به‌ مه‌به‌سـتی گه‌ڕان و پـشـکنین به‌ دوای بکوژانی لامیدا له‌ ناوچه‌ی تاجی که‌ ده‌که‌وێته‌ باکوری به‌غدای پایته‌خت که‌سێـکیان ده‌سـتگیرکرد که‌ ئه‌فسه‌رێـکی پـله‌ به‌رزی ده‌زگای هه‌واڵگری ڕژێمی پـێشـووی عێراقه‌.

به‌پـێی تازه‌ترین ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانده‌ی چالاکیـیه‌کانی به‌غدا پاش ده‌سـتکه‌وتنی زانیاری ده‌رکه‌وتووه‌ ده‌سـتگیرکراوه‌که‌ یه‌کێـکه‌ له‌و که‌سـانه‌ی به‌شـداربووه‌ له‌ تیرۆرکردنی عه‌لی لامی.

به‌پـێی هه‌مان سه‌رچاوه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئاسایشی به‌غدا ئێسـتا تاوانباره‌که‌ له‌ یه‌کێـک له‌ بنکه‌ ئه‌منیـیه‌کانی به‌غدا له‌ ژێر لێـکۆڵینه‌وه‌دایه‌.

بۆ ده‌سـتکه‌وتنی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و گرووپه‌ی نه‌خشه‌ی کوشتن و تیرۆرکردنی عه‌لی لامی داڕشـتووه‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌ حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ورده‌کاری زیاتری باسکرد.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:34 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG