Accessibility links

نوری ئه‌لمالیکی هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی ده‌کات

  • Goran Tawfeeq

نوری ئه‌لمالیکی هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی ده‌کات

نوری ئه‌لمالیکی هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی ده‌کات

پاش ئه‌وه‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق له‌ لێـدوانێـکیدا ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر دژایه‌تی بکرێم له‌ لایه‌ن شه‌ریکه‌ سیاسیـیه‌کانی به‌شـدار له‌ حکومه‌ت، ئه‌وا به‌ ناچاری حکومه‌ت هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌ و داوا له‌ په‌رله‌مان ده‌کات متمانه‌ی خۆی له‌سه‌ر کابینه‌ی ئێسـتای حکومه‌تی عێراقی هه‌ڵبگرێت.

عیزه‌ت شـابه‌نده‌ر یه‌کێـکه‌ له‌ سه‌رکرده‌کانی ئیتلافی ده‌وڵه‌تی قانون و هاوکات که‌سێـکی نزیکه‌ له‌ نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیر ڕایگه‌یاندووه‌ مالیکی سه‌رقاڵی په‌یوه‌ندیـیه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند هێزێـکی نیشـتیمانیدا بۆ هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی ئه‌م حکومه‌ته‌ و پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی زۆرینه‌ی سیاسی.

شـابه‌نده‌ر گوتوویه‌تی لای هه‌موو لایه‌ک ڕوون و ئاشـکرایه‌ حکومه‌تی هاوبه‌شی نیشـتیمانی بووه‌ته‌ جێـگای گاڵته‌جاڕی و پـێویسته‌ کۆتایی‌پـێبێت. به‌ڵگه‌شی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ زیاتر له‌ سـاڵێـکه‌ هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چووه‌ و تاوه‌کو ئێسـتا به‌ ته‌واوی حکومه‌ت پـێـک‌نه‌هاتووه‌ و ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ ته‌نگه‌ژه‌ سیاسیـیه‌کان و ململانێی کوتله‌کان توندتر ده‌بێته‌وه‌ و ئاڕاسته‌که‌شی بۆ شـگست‌پـێهێنانی حکومه‌ته‌که‌ی مالیکیـیه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:53 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG