دوێنێ یه‌کشه‌ممه ڕافع عیسـاوی وه‌زیری دارایی عێراق و سه‌رکرده‌ی دیاری سووننه‌کان له نێو لیسـتی عێراقیـیه‌دا له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین هه‌وڵی تیرۆرکردنی درا. پاش ئه‌وه‌ی بۆمبێـکی چێنراو به کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانیدا ته‌قیـیه‌وه و 2 له پاسه‌وانه‌کانی به سه‌ختی برینداربوون، به‌ڵام عیسـاوی له هه‌وڵی کوشـتنه‌که ڕزگاری بوو.
له کاتێـکدا ڕافع عیسـاوی له ناوچه‌یه‌کی سووننی نشینی عێراقیدایه و بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونی گیروگرفته‌کانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین سه‌ردانی شـاره‌که‌ی کردووه. ناوچه‌که‌ش به یه‌کێـک له هێمنترین جێـگا بۆ سه‌رکرده سووننیـیه‌کان داده‌نرێت.
به‌ڵام ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـکی چێنراو به کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانی ڕافع عیسـاویدا پاش ئه‌وه بوو که به‌ر له چه‌ند ڕۆژێـک ناوبراو نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراقی به‌وه تۆمه‌تبارکرد که له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه که‌سـایه‌تی عیسـاوی له‌که‌داربکات و پاشـان له کاره‌که‌شی دوری بخاته‌وه.
عیسـاوی ده‌ڵێت مالیکی ده‌یه‌وێت شه‌ریکه‌کانی له حکومه‌ت دوربخاته‌وه تاوه‌کو ده‌سه‌ڵاتی یه‌کلایه‌نه‌ی خۆی به‌هێزبکات.
عه‌بدوڵڵا جبوری په‌رله‌مانتاری سه‌ر به لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه‌ش ده‌ڵێت هه‌موو قه‌یرانێـکی سیاسی له عێراقدا ده‌سـتێـکی ده‌ره‌کی له پـشـته‌وه‌یه، به‌ڵام وڵاتی ئێران پـشـکی شێری هه‌یه له هه‌موو کاروبارێـکی ناوخۆی وڵات‌دا و ته‌نانه‌ت به ڕه‌زامه‌ندی ئێرانیش پـۆسته وه‌زاریـیه‌کان دیاریکراون.
جبوری له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت " کاتێـک ئێمه هه‌سـتمان به ده‌سـتێوه‌ردانی ئێران کرد که فه‌رمانی ده‌کرد کێ پـۆسته سه‌ره‌کیـیه‌کان وه‌ربگرێت. پاشـان ناوبراو ده‌ڵێت پـێویست بوو به‌ر له هه‌موو کارێـک له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ڕێـکه‌وتن هه‌بێت بۆ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندیـیان و هه‌ڵکردنی گڵۆپـی سه‌وز بۆ هه‌ر کارێـک یان هه‌ر هه‌نگاوێـک عێراق بینێت.
جبوری ده‌ڵێت " له‌م حاڵه‌ته‌ش ڕزگارمان نابێت تاوه‌کو سیاسیـیه‌کانمان بیر نه‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی که ده‌بێت سـنوورێـک بۆ ده‌سـتێوه‌ردانی ئه‌جیندای ده‌ره‌کی هه‌بێت، چونکه له ئێستادا پـلانی ده‌ره‌کی هه‌وڵی ناکۆکی نێوان پـێـکهاته‌کانی عێراق ده‌دات پاش ئه‌وه‌ی له ناکۆکی نێوان لایه‌نه سیاسیـیه‌کاندا سه‌رکه‌وتوو بووه."
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:26 خوله‌كه.