گوته‌بێژی تاریق هاشمی جێـگری سه‌رۆک کۆماری عێراق ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی خۆی له پـۆسته‌که‌ی ڕاگه‌یاند.
عه‌بدول ئیلاهـ کازم له به‌یانـنامه‌یه‌کیدا وێڕای ئه‌وه‌ی به فه‌رمی له پـۆسـتی گوته‌بێژی تاریق هاشمی ده‌سـتی له‌کارکێشـاوه‌ته‌وه، داواش له هاشمی ده‌کات بچێته به‌رده‌م دادگا و بێ تاوانبوونی خۆی بسه‌لمێنێت و داوای لێبوردنیش له گه‌لی عێراق بکات و پاشانیش گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقیش به‌جێبهێڵێت و له هه‌ردوو سه‌رکرده‌ی لیستی ئه‌لعێراقیـیه ئه‌یاد عه‌لـلاوی و سـاڵح موتڵه‌گیش دوربکه‌وێته‌وه.
هه‌ر له به‌یانـنامه‌که‌دا که وێنه‌یه‌کی ڕه‌وانه‌ی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کراوه، عه‌بدول ئیلاهـ کازم ده‌ڵێت دڵنیام له‌وه‌ی هاشمی بێ تاوانه و ئه‌و تۆمه‌تانه‌شی دراونه‌ته پاڵی پـلانێـکی سیاسیـیه بۆ له‌که‌دارکردنی که‌سایه‌تی ناوبراو. گوته‌بێژی هاشمی ده‌ڵێت دڵنیام مالیکی دوره له‌وه‌ی ده‌سـتی هه‌بووبێت له‌م پـلانه‌دا.
له به‌شی کۆتایی به‌یانـنامه‌که‌شیدا هاتووه، کاتێـک عێراق بارودۆخی سه‌قامگیرده‌بێت که هه‌رسێ که‌سایه‌تی و سه‌رکرده‌ی لیستی ئه‌لعێراقیـیه موتڵگ و عه‌لـلاوی و هاشمی گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقی به‌جێده‌هێڵن، چونکه گوته‌بێژه‌که‌ی هاشمی پـێی‌وایه ئه‌و سێ سه‌رکرده‌یه پـێچه‌وانه‌ی خواست و به‌رژوه‌ندیـیه‌کانی گه‌لی عێراق هه‌نگاو ده‌نێن.
جێـگای ئاماژه پـێـکردنه به‌پـێی ئه‌و زانیاریـیانه‌ی له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاسایشی عێراقیـیه‌وه بڵاوکراونه‌ته‌وه، به‌هۆی ناکۆکی سیاسی نێوان سه‌رکرده‌کانی لیسـتی عێراقیـیه که خۆیان له پـێـکهاته‌ی سووننه‌دا ده‌بینـنه‌وه، ڕێـکخراوی قاعیده جارێـکی تر ده‌یه‌وێت له ناوه‌ڕاستی عێراق و ناوچه سووننه نشینه‌کان خۆی ڕێـکبخاته‌وه و سوود له ناکۆکی سیاسی سه‌رکرده‌کانی سووننه وه‌ربگرێت و به ته‌رفداری لایه‌نێـکیشـیان له‌و بارگرژیـیه چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی سووننه بکاته ئامانج بۆ قوڵبوونه‌وه‌ی ململانه‌ی تایفی و دووباره‌کردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌کانی سـاڵی 2006.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:48 خوله‌كه.