له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی خۆپـیشــاندانه جه‌ماوه‌ریـیه‌که‌ی وڵاتی میسر بۆ گۆڕینی ڕژێمی ده‌سه‌ڵاتداری پارتی نیشـتیمانی که حوسنی موباره‌ک سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات و نزیکه‌ی 30 سـاڵه حوکمڕانی ئه‌و وڵاته‌ی به‌ده‌سـته‌وه‌یه له دوا وتاریدا که له شه‌وێـکی دره‌نگانی دوێنێدا له ته‌له‌فیزیۆنی میسر بڵاوکرایه‌وه، موباره‌ک ڕایگه‌یاند بۆ خولی داهاتووی سه‌رۆکایه‌تی میسر خۆی کاندید ناکاته‌وه و له‌و ته‌مه‌نه‌ی که له پـێشـی ماوه که نزیکه‌ی حه‌وت مانگه بڕیاری داوه کۆمه‌ڵێـک گۆڕانکاری و چاکسـازی له ده‌سه‌ڵاتی میسریدا بکات.
له به‌شێـکی تری وتاره‌که‌یدا سه‌رۆک کۆماری میسر حوسنی موبارک گوتی میسر خاکی خۆمه و له پـێناویدا قوربانیم داوه و ده‌بێت له‌سه‌ر زه‌ویـیه‌که‌شی بمرم.
شایانی باسه ئه‌م وتاره‌ی سه‌رۆکی میسری له کاتێـکدا بوو که خۆپـیشـاندانه ملیۆنیـیه‌که‌ی هه‌ردوو شـاری ئه‌سکه‌نده‌ریه و قاهیره‌ی پایته‌خت دژ به ده‌سه‌ڵاتی میسری داوایان ده‌کرد بڕۆخێت ڕژێمی ده‌سه‌ڵاتدار و موباره‌کیش وڵات جێبهێڵێت.
له‌م باره‌یه‌وه ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا بۆ ڕووداوه‌کانی میسر و دوا پـێشـهاته‌کانی ڕاوبۆچوون و خوێندنه‌وه‌ی سیاسی عێراقی وه‌رگرتووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ی گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:30 خوله‌كه.