لیستی ئه‌لعێراقیه به سه‌رۆکایه‌تی دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌ره‌ک وه‌زیری پێشووی عێراق سوربوونی خۆی دووباره‌کردۆته‌وه بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی ئاینده‌ی وڵاته‌که، هاوکاتی ئه‌وه‌ی کورده‌کان داوایان له لایه‌نه شیعه‌کان کردووه ڕێگری نه‌که‌ن له مافی ده‌ستوری ئه‌لعێراقیه.
ئه‌حمه‌د عه‌لوانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت هه‌نگاو نان به‌سه‌ر به‌نده ده‌ستوریه‌کاندا بنه‌ماکانی ئازادی و دیموکراسیش ده‌خاته ژێر مه‌ترسیه‌وه. بۆ گوێگرتن له ڕاپۆرته‌که‌ی گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له به‌غداوه ده‌توانیت کلیک له‌سه‌ر ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ بکه‌یت که ماوه‌که‌ی 3:48 خوله‌که.