له نامه‌یه‌کیدا عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رکرده له ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی داوا له سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی کردووه کاندیدکردنی بۆ پـۆسـتی جێـگری سه‌رۆک کۆمار بکشێنێته‌وه.
عه‌بدولمه‌هدی له نامه‌که‌یدا به فه‌رمی ڕه‌تیکردۆته‌وه پـۆستی جێـگری سه‌رۆک کۆمار وه‌ربگرێت و ده‌سـتبه‌رداری ئه‌و پـۆسته ده‌بێت پاش ئه‌و یاریکردنه سیاسـیـیه‌ی لایه‌نه‌کان له ده‌ستاوده‌سـتپـێـکردنی بڕیاردان له‌سه‌ر جێـگرانی سه‌رۆک کۆمار درێژه‌یان پـێداوه.
هاوکات بۆ پـڕکردنه‌وه‌ی شوێنه‌که‌ی عه‌بدولمه‌هدی نامه‌یه‌کیشی ئاڕاسته‌ی عه‌ممار ئه‌لحه‌کیمی سه‌رۆکی پارته‌که‌ی کردووه و داوای لێـکردووه که‌سێـکی دیکه بۆ ئه‌و پـۆسته کاندید بکات.
شایانی باسه چاودێرانی سیاسی سه‌رچاوه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسـته‌ی عادل عه‌بدول مه‌هدی بۆ ئه‌وه ده‌گێڕنه‌وه که پاش ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی شیعه‌کان عه‌بدولمه‌هدیان کاندیدکرد بۆ پـۆسـتی جێـگری سه‌رۆک کۆمار و سوونه‌کانیش تاریق هاشمیان کاندیدکرد، ئیتلافی ده‌وڵه‌تی قانون پـێشـنیاری کردووه خزه‌یر خوزاعی وه‌ک جێـگری سێـیه‌م زیادبکرێت. به‌و پـێـیه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سێ جێـگری هه‌یه و ده‌بێت سه‌رۆک کۆماریش سێ جێـگری هه‌بێت.
ئه‌م کاره نیگه‌رانی لای زۆربه‌ی لایه‌نه‌کان دروستکرد و به فیڕۆدانی سامانی عێراقیـیه‌کان ناویان برد.
له لایه‌کی تره‌وه نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ڕایگه‌یاند له حاڵه‌تی به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر دژایه‌تیکردن و ململانێکردنی حکومه‌تی ئێسـتای عێراق له لایه‌ن شه‌ریکه سیاسیـیه‌کانیـیه‌وه، داوا له په‌رله‌مانی عێراق ده‌کات متمانه له کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی وه‌رگرنه‌وه.
جێـگای ئاماژه پـێـکردنه ئه‌م لێـدوانه‌ی مالیکیش له کاتێـکدایه که لیستی عێراقیـیه و به‌شێـکی زۆری پـێـکهاته‌کانی هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی شیعه‌کان به تایبه‌تی سه‌دریـیه‌کان و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن شـکست به‌م کابینه‌یه‌ی حکومه‌تی عێراقی بهێنن. به‌پـێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی هه‌واڵ و زانیاری بۆ سه‌رۆک وه‌زیری عێراق کۆده‌که‌نه‌وه.