Accessibility links

سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا سه‌ردانی عێراق ده‌کات

  • Goran Tawfeeq

سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له‌گه‌ڵ ئۆسامه‌ نوجێفی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق له‌ به‌غدا ده‌دوێت، دووشه‌ممه‌ 28 ی سێی 2011

سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له‌گه‌ڵ ئۆسامه‌ نوجێفی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق له‌ به‌غدا ده‌دوێت، دووشه‌ممه‌ 28 ی سێی 2011

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ سه‌رۆه‌ک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان به‌ یاوه‌ری شـاندێـکی باڵای وڵاته‌که‌ی به‌ سه‌ردانێـکی فه‌رمی گه‌یشـته‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق و بڕیاره‌ سه‌ردانه‌که‌ی دوو ڕۆژ درێژه‌ بکێشێت و تیایدا کۆمه‌ڵێـک دیدار و کۆبوونه‌وه‌ی به‌ر له‌ گرێدانی ئاشـکرای کردووه‌ بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن، له‌وانه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی و هاوتا عێراقیـیه‌که‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌‌ک وه‌زیر و ئوسامه‌ نوجێفی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا کۆبـبێته‌وه‌.

له‌ درێژه‌ی سه‌ردانه‌که‌شیدا سه‌ردانی پارێزگای نه‌جه‌ف ده‌کات به‌ مه‌به‌سـتی چاوپـێـکه‌وتنی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ مه‌رجعی ئاینی شیعه‌کان عه‌لی سیستانی.

دوابه‌دوای دیداره‌کانی له‌ به‌غداش وه‌ها بڕیاره‌ له‌ دووه‌م ڕۆژی سه‌ردانیدا بچێته‌ هه‌رێمی کوردسـتان و به‌ تایبه‌تی شـاری هه‌ولێر. له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی و سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم دکتۆر به‌رهه‌م سـاڵحدا کۆبـبێته‌وه‌ و قونسڵگه‌ری وڵاته‌که‌شی به‌ فه‌رمی بکاته‌وه‌ و به‌شداری ئاهه‌نگی کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێریش بکات.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان به‌ وتارێـک ئه‌مڕۆ له‌ به‌رده‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆدا وه‌ک میوانی په‌رله‌مان خوێندیـیه‌وه‌، باسی له‌ په‌یوه‌ندی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو گه‌لی عێراق و تورکیا کرد و هه‌وڵ کۆشه‌شه‌کانی خۆشی دووباره‌ کرده‌وه‌ بۆ زیادکردن و پته‌وکردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیـیه‌.

شـایانی باسه‌ په‌یوه‌ندیـیه‌ ئابوری و بازرگانیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات، مه‌به‌سـتێـکی سه‌ره‌کی سه‌ردانه‌که‌ی ئۆردوگانه‌ له‌ عێراق و کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا و هه‌رێمی کوردسـتان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سـته‌ش 200 سه‌رمایه‌دار و بازرگانی تورکی هاوڕای سه‌فه‌ره‌که‌یه‌تی.

بارودۆخی ناوچه‌که‌ش، به‌ تایبه‌تی دوا پـێشـهاته‌کانی وڵاتانی به‌حره‌ین و یه‌مه‌ن و لیبیا به‌شێـکی تری ئاڵوگۆڕکردنی هه‌ڵوێسـتی سیاسی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌ ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی ئه‌م دوایـیه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی خۆپـیشـاندان و باری ئاسایشیـان تێـکچووه‌.

جێـگای ئاماژه‌ پـێـکردنه‌ سه‌ردانه‌که‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی تورکیا بۆ خاکی عێراق به‌ سێـیه‌م سه‌ردان ده‌ژمێردرێت له‌ ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا که‌ نزیکه‌ی 50 ڕێـکه‌وتنی هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌ردوو حکومه‌تی عێراق و تورکیادا ئه‌نجامیداوه‌ و ئاڵوگۆڕکردنی بازرگانیشی له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتدا گه‌یاندووه‌ته‌ نزیکه‌ی 9 ملیار دۆلار له‌ سـاڵێـکدا.

XS
SM
MD
LG