Accessibility links

مالیکی: سیسته‌می لامه‌رکه‌زی هه‌ستی عێراقێتی لاواز ده‌کات

  • Goran Tawfeeq

مالیکی: سیسته‌می لامه‌رکه‌زی هه‌ستی عێراقێتی لاواز ده‌کات

مالیکی: سیسته‌می لامه‌رکه‌زی هه‌ستی عێراقێتی لاواز ده‌کات

نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق له‌ میانه‌ی کۆنگره‌ی لامه‌رکه‌زیـیه‌ت له‌ عێراقدا وتارێـکی پـێشکه‌شکرد و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد سه‌رجه‌م عێراقیـیه‌کان باس له‌ یه‌کێتی و یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق ده‌که‌ن و که‌س باسی دابه‌شـکردنی ئه‌م وڵاته‌ ناکات.

پاشان مالیکی ده‌ڵێت سیسته‌می لامه‌رکه‌زی هه‌ستی عێراقێتی لاواز ده‌کات و کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌سـتکردن به‌ جیابوونه‌وه‌ و دابه‌شـبوونی عێراق گه‌شه‌ پـێده‌دات.

له‌ به‌شێـکی تری وتاره‌که‌یدا مالیکی له‌ به‌رده‌م نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م پارێزگاکانی عێراقیدا گوتی هه‌موو پارێزگا و هه‌رێمه‌کان له‌ دۆخێـکی لاوازدا ده‌بن و توانای گه‌شه‌کردن و پـێشـکه‌وتنیان نیـیه‌ به‌ ته‌نیا، مه‌گه‌ر له‌ کاتێـکدا بچنه‌ پاڵ ده‌وڵه‌تێـکی تره‌وه‌، بۆیه‌ مه‌رکه‌زیه‌تیش له‌ عێراقی نوێدا ئه‌و مانایه‌ هه‌ڵناگرێت که‌ هه‌تا ئێسـتاش هه‌ندێـک له‌ وڵاتان و دراوسێـکانی عێراق هه‌ست به‌ مه‌ترسی عێراق ده‌که‌ن بۆ سه‌ر ناوچه‌که‌ که‌ به‌هۆی ئه‌و مامه‌ڵه‌ خراپه‌ی ڕژێمی پـێشـوو ئه‌نجامی داوه‌ و ده‌سـتدرێژی کردووه‌ته‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌رمان. مالیکی ده‌ڵێت ده‌بێت ئه‌و مه‌ترسیـیه‌ بڕه‌وێنینه‌وه‌ و ئه‌م وێنه‌ خراپه‌ش له‌سه‌ر عێراق دوربخه‌ینه‌وه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 2:27 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG