پاش ئه‌وه‌ی له کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیـیه‌که‌ی دوێنێـیدا سه‌رۆک ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئوسامه نوجێفی داوای هه‌ڵبژاردنی پـێشـوه‌ختی بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی عێراق کرد. ئه‌مڕۆ له لێـدوانێـکیدا ڕایگه‌یاند بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له په‌رله‌مانی عێراق کارده‌که‌ن هه‌ر له ئێسـتاوه بۆ هه‌موارکردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان.
هاوکات ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق له کاتێـکدایه شه‌پـۆلی ناڕه‌زایی و خۆپـیشـاندانی جه‌ماوه‌ری زۆربه‌ی شـاره‌کانی عێراقی گرتۆته‌وه دژ به خراپی خزمه‌تگوزاری و گه‌نده‌ڵی لێـپـرسـراوانی ئیداری شاره‌کان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سـته‌ش له ژێر فشـاری خه‌ڵـکی خۆپـیشـانده‌ردا تاوه‌کو ئێسـتا سێ پارێزگاری باشوری عێراق که هه‌ریه‌که له شـاره‌کانی به‌سره و بابل و استن ده‌سـتیان له‌کارکێشـاوه‌ته‌وه.
که‌مال ئه‌لساعدی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هاوکات یه‌کێـکه له سه‌رکرده باڵاکانی حزبی ده‌عوه که نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات، له‌م باریه‌وه ده‌ڵێت:
" به دڵنیایـیه‌وه هه‌ڵه هه‌یه و ده‌بێت چاره‌سه‌ربکرێت، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت هه‌ر که‌سێـک بێته سه‌ر شه‌قام و خۆپـیشـاندان بکات مانای ئه‌وه بێت دژ به پـرۆسه‌ی دیموکراسیـیه، به‌ڵـکو سه‌رهه‌ڵدانی خۆپـیشـاندان جۆرێـکه له پـرۆسه‌ی دیموکراسی له وڵات‌دا."
له به‌شێـکی تری قسه‌کانیدا ئه‌لساعدی گوتی له ئێسـتادا بۆچوونێـک هه‌یه له په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵوه‌شـاندنه‌ه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان، به‌ڵام دیاره ئه‌م کاره پـێویستی به هه‌موارکردنی یاسایه‌ک هه‌یه بۆ سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی پـێش وه‌خت.
له کۆتایی قسه‌کانی ئه‌م په‌رله‌مانتاره‌ی سه‌ر به ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون، گوتی خراپی ڕه‌وشی خزمه‌تگوزاری له پارێزگاکانی عێراقدا ده‌گڕێته‌وه بۆ دوو هۆکار، یه‌که‌م بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی دیاریکراوه پـرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پـێ ئه‌نجام بدرێت، خاڵی دووه‌میش خراپـی به‌ڕێوه‌بردنی ئیداری شاره‌کانه.
شایانی باسه له کانونی دووه‌می سـاڵی 2009 دا پـرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رتاسه‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو. بێجگه له هه‌رسێ پارێزگاکه‌ی هه‌رێمی کوردسـتان و پارێزگای که‌رکوک.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:28 خوله‌كه.