هه‌ر وه‌ک چۆن له پـێشووتردا سه‌دریـیه‌کان هه‌میشه ڕه‌خنه‌یان له سیاسه‌تی نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق گرتووه، له ئێسـتاشـدا لایه‌نگر و هاوسۆزانی ڕه‌وتی سه‌در که مه‌لای ئاینزای شیعه موقته‌دا ئه‌لسه‌در ڕابه‌رایه‌تیان ده‌کات، هێرش ده‌که‌نه سه‌ر حکومه‌ت که له ماوه‌ی ڕابردوودا نه‌یتوانیوه له ئاست به‌ڵێنه‌کانیدابێت.
که‌موکوڕیـیه‌کان و خراپی خزمه‌تگوزاریـیه‌کانیش ده‌خه‌نه پاڵ نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق. کاتێـکیش که ده‌نگۆی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه دێته پـێش له‌م حکومه‌ته، سه‌دریـیه‌کان گه‌وره‌ترین مه‌ترسین له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی مالیکی ئه‌گه‌ر هاتوو لیستی عێراقیـیه و هاوپه‌یمانی کوردسـتانی و ڕه‌وتی سه‌در ڕێـکبکه‌ون له‌سه‌ر پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی نوێ که له لایه‌ن موقته‌دا ئه‌لسه‌دره‌وه کاندید سه‌رۆک وه‌زیرانه‌که‌ی دیاری‌بکرێت.
سه‌ڵاح ئه‌لعوبه‌یدی گوته‌بێژی ڕه‌تی سه‌در له‌م باره‌یه‌وه چه‌ندین زانیاری نوێ ئاشـکرا ده‌کات و له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ به ڕاشـکاوی و زۆر به وردی ده‌مه‌وێت بڵێم سه‌ردانه‌که‌ی به‌ڕێز موقته‌دا سه‌در له پاش بانگێشتێـکه‌وه بوو که هه‌ڵگری چه‌ندین په‌یامی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆیه بۆ برایانی له ده‌وڵه‌تی قانون و حزبی ده‌عوه و به‌ڕێز مالیکی.
عوبه‌یدی ده‌ڵێت ئێمه دژ به سه‌پاندنی سیاسه‌تی فه‌رمانکردنین له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی کوردسـتانی و هه‌روه‌ها ڕکه‌به‌ره‌کانیدا. عوبه‌یدی ده‌ڵێت گه‌وره‌بوونی کێشه‌کانی ئه‌م دوایـیه له نێوان ناوه‌ند و کوردسـتاندا به شێوه‌یه‌ک خوێندنه‌وه‌ی بۆ کرا له شه‌قامی شیعی‌دا که هه‌ر که‌سێـک بچێت بۆ هه‌رێمی کوردسـتان خائینه به شیعه‌کان، به داخه‌وه له سه‌ردانه‌که‌ی به‌ڕێز ئه‌حمه‌د چه‌له‌بیدا بۆ هه‌رێم گوێمان له‌م قسانه بوو.
پاشان گوته‌بێژه‌که‌ی ڕه‌وتی سه‌در ده‌ڵێت سه‌ردانه‌که‌ی به‌ڕێز موقته‌دا سه‌در به‌رپه‌رچێـک بوو بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که شـکستیان لای جه‌ماوه‌ره‌که‌یان هێناوه و ده‌یانه‌وێت به خولقاندنی ئه‌م دۆخه خۆیان وه‌ها ده‌ربخه‌ن که خه‌مخۆر و پارێزه‌ری تائیفه‌ی شیعه‌ن له عێراقدا.
پاشـان گوته‌بێژه‌که‌ی ڕه‌وتی سه‌در ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه ئێستا ده‌توانێت وشه‌ی خیانه‌ت بخاته پاڵ موقته‌دا ئه‌لسه‌در، با به بوێری خۆی ده‌ربخات و ده‌می بکاته‌وه.
سه‌ڵاح ئه‌لعوبه‌یدی ده‌شڵێت موقته‌دا ئه‌لسه‌در کاتێـک له ئێران چاوی به نوری ئه‌لمالیکی که‌وتووه، ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که له هه‌موو هه‌نگاو و بۆچوونه‌کاندا شوێن‌که‌وتووی مالیکی بێت. سه‌ردانه‌که‌شی بۆ هه‌رێمی کوردسـتان وه‌ڵامێـکی ڕاسته‌وخۆی هه‌ندێـک بیروبۆچوونی هه‌ڵه بوون.
سه‌باره‌ت به کاندیدی سه‌دریـیه‌کانیش بۆ پـۆستی سه‌رۆک وه‌زیر و جێـگره‌وه‌ی مالیکی، عوبه‌یدی ده‌ڵێت ئه‌مه‌ش یه‌کێـک بوو له‌و فرتوفێڵانه‌ی که له ڕاگه‌یاندندا بڵاوکرایه‌وه و ئه‌زانن کێی له پشـته‌وه بووه. مه‌به‌ست له‌م هه‌واڵه‌ش ئه‌وه بووه، بۆ ڕێـگرتن له شـکست و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیـیه‌کان هه‌واڵێـکی درۆیان بڵاوکردۆته‌وه که ڕه‌وتی سه‌در کاندید بۆ پۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیران هه‌یه. تاوه‌کو ئێمه‌ش به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی پـێش ڕووداوه‌کان بکه‌وین و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ڕه‌تبکه‌ینه‌وه. دوا جاریش وه‌ک ده‌سـتکه‌وتێـک بۆ لایه‌نێـک و تاکه که‌سێـک کۆتایی پـێ‌بێت، وه‌ک چۆن له پـێشووتردا لایه‌نێـک گرفتی دروسـت ده‌کرد و هاوپه‌یمانی نیشـتیمانیشی ڕووبه‌ڕوو ده‌کرده‌وه.
ئه‌لعوبه‌یدی قسه‌کانی به گوته‌یه‌ک کۆتایی‌پـێهێنا که ئه‌م هه‌واڵه لایه‌نێـک بڵاویکردۆته‌وه که له پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیران ده‌ترسێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ته‌واوی بۆچوونه‌کانی ئه‌م گوته‌بێژه‌ی ڕه‌وتی سه‌در هه‌ڵدانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی هه‌موو ئه‌و کێشـانه‌یه که له ئێسـتادا هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی شیعه‌کانی تێـکه‌وتووه.
کۆبوونه‌وه‌ی ڕابه‌ری ڕه‌وتی سه‌دریش له‌گه‌ڵ ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌رۆکی لیستی عێراقیـیه و مه‌سـعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم و جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری عێراق له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتان و به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م کۆبوونه‌وانه چه‌ندین په‌یامی سیاسی ده‌گوێزێته‌وه وه‌ک له دیدوبۆچوونه‌کانی گوته‌بێژی ڕه‌وتی سه‌دردا دره‌ده‌که‌ون، که به‌غدا له کێشه‌دایه و هاوپه‌یمانی نیشـتیمانیش له به‌رده‌وامبوونی ئه‌م دۆخه نیگه‌رانه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:34 خوله‌كه.