له دره‌نگانێـکی شه‌وی ڕابردوودا عه‌لی لامی سه‌رۆکی ده‌سته‌ی لێپـرسینه‌وه و دادوه‌ری عێراقی تیرۆرکرا.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاسایشی عێراقی پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ی پـشـتڕاستکرده‌وه، ڕایگه‌یاند شه‌وی ڕابردوو عه‌لی لامی له ناوچه‌ی قه‌نات که ده‌که‌وێته خۆرئاوای شـاری به‌غدا له لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێـکی نه‌ناسراوه‌وه به مه‌به‌سـتی تیرۆرکردنی، پاش چاودێریکردنی به ده‌مانچه‌ی بێ ده‌نگ له ئۆتۆمبێله‌که‌یدا ده‌سـتڕێژی لێـده‌کرێت و ده‌سـتبه‌جێ ده‌یکوژن.
هه‌روه‌ها به‌رپـرسـانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقیش سه‌باره‌ت به تیرۆرکردنی عه‌لی لامی هه‌تا ئێسـتا زانیاریان له‌سه‌ر بکوژه‌کانی ئه‌م ڕووداوه ئاشـکرا نه‌کردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له دوێنێ شه‌وی ڕابردووه‌وه ئه‌مه ڕوویداوه، به‌ڵام هێشـتا لێـکۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه و ده‌سـتبه‌جێ لیژنه‌یه‌ک پـێـکهاتووه بۆ ده‌سـتکه‌وتنی زانیاری له‌سه‌ر تیرۆرکردنی سه‌رۆکی ده‌سـته‌ی لێـپـرسینه‌وه و دادوه‌ری.
شایانی باسه گه‌وره به‌رپـرسێـکی باڵای دژه تیرۆری عێراقیش که ناوی خۆی ئاشـکرا نه‌کردووه باس له‌وه ده‌کات که ئه‌م هه‌وڵه تیرۆریسـتیـیه نه‌خشه‌ی بۆ داڕێژراوه و چه‌ند چه‌کدارێـکی نه‌ناسراو ئه‌نجامیان داوه و ده‌سـتبه‌جێ پاش تیرۆرکردنی لامی هه‌ڵهاتوون.
جێـگای ئاماژه پـێـکردنه پاش ناشـتنی ته‌رمه‌که‌ی عه‌لی لامی له شـاری نه‌جه‌ف، ئه‌مڕۆ موزه‌فه‌ر به‌تات که سـکرتێری عه‌لی لامیـیه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندووه سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نه سیاسیـیانه تۆمه‌تبار ده‌که‌ن به کوشتنی عه‌لی لامی که له ماوه‌ی ڕابردوودا له شـاری هه‌ولێر کۆبوونه‌ته‌وه و ڕازیبوون به گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عسـیـیه‌کان بۆ ناو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی عێراقی.
هه‌ر له‌م کۆنگره‌یه‌دا موزه‌فه‌ر به‌تات ئاماژه‌ی به ناوی زافر ئه‌لعانی و حه‌یده‌ر ئه‌لمولـلا ده‌کات به‌و پـێیه‌ی له چه‌ند جێـگایه‌کی جیاوازدا هه‌ڕه‌شه‌یان له سه‌رۆکی ده‌سـته‌که‌یان کردووه.
جێـگای سه‌ره‌نجه عه‌لی لامی که به ئه‌بو زه‌ینه‌ب ناسراوه له هه‌ڵبژاردنه گشـتیـیه‌که‌ی سـاڵی پـێشـوودا به بڕیارێـکی ده‌سـته‌ی ڕیشه‌کێشکردنی حزبی به‌عس بۆ ڕێـگرتن له خۆپاڵاوتنی ئه‌و که‌سـانه‌ی له ناو ڕیزه‌کانی حزبی به‌عسدا کاریان کردووه ناوی 517 پاڵێوراوی سیاسی عێراقی ئاشـکراکرد که به‌پـێی یاسای ده‌سـته‌ی لێـپـرسینه‌وه و دادوه‌ری له کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان مافی خۆکاندیدکردنی لێ قه‌ده‌غه‌کردن.
شایانی باسه زۆربه‌ی ئه‌م که‌سایه‌تیـیه سـیاسیـیانه‌ش له ناو لیستی عێراقیـیه‌دا بوون. ناودارترینیشـیان سـاڵح موتڵگ و زافر ئه‌لعانی بوون.