قه‌یرانی سیاسی عێراق و ساته‌کانی بڕیاردانی کۆتایی و چڕبوونه‌وه‌ی دیداری سه‌رکرده‌کان و هه‌وڵه‌کانی هه‌ردوو ئاڕاسته‌ی دژ به یه‌ک ده‌رباره‌ی مانه‌وه‌ی مالیکی یان لابردنی هێشـتا له نێوان سه‌در و بارزانی و عه‌لـلاویدا یه‌کلایی نه‌بووه‌ته‌وه.
له لایه‌کی تریشه‌وه هه‌تا دێت ئه‌و به‌شه‌ی پـشـتیوانی له مانه‌وه‌ی مالیکی ده‌کات به‌هێزتر ده‌بێت. به‌و پـێیه‌ی داواکاری لێـسهندنهوهی متمانه له حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی قه‌یرانه‌کان چاره‌سه‌ر ناکات و وڵات بۆ بۆشایـیه‌کی سیاسی دژوار ده‌بات.
به‌ڵام لایه‌نه‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و نه‌جه‌ف هه‌تا ئێسـتا سوورن له‌سه‌ر لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالیکی، وه کۆبوونه‌وه‌که‌ی 19 ی ئه‌م مانگه‌ش له ماڵی موقته‌دا سه‌در ڕاسـپاردهی سه‌رکرده‌کانی دووپاتکرده‌وه که دانیشـتنهکهیان بۆ جاری دووه‌م هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی ئاگادارکردووه‌ته‌وه که له ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا له‌سه‌ر کاندیدێـک ڕێـک بکه‌ون بۆ جێـگره‌وه‌ی مالیکی به‌ر له‌وه‌ی دۆخی عێراق زیاتر له ئێسـتا ئاڵۆزتربێت.
ئه‌میر که‌نانی په‌رله‌مانتاری ڕه‌وتی سه‌دریـیه‌کان ڕایگه‌یاندووه ئه‌مڕۆ شه‌ممه دوا ڕۆژی ده‌رفه‌تی دووه‌مه ده‌درێته هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی و بڕیاره سه‌رله ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی پـێـکهاته‌کانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیـیه ئه‌نجام بدرێت بۆ تاووتوێـکردنی نامه‌ی سه‌رکرده سیاسیـیه‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی نه‌جه‌ف. که‌نانی ڕایگه‌یاندووه له هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کاندا جارێـکی تر بارزانی و سه‌در و عه‌لـلاوی کۆده‌بنه‌وه.
بۆ پشـتڕاستکردنهوهی لێـدوانه‌کانی که‌نانی سه‌رچاوه‌یه‌کیش له لیستی عێراقیـیه ڕایگه‌یاندووه له ماوه‌ی دوو ڕۆژی داهاتوودا به‌شـداربووانی کۆبوونه‌وه‌که‌ی هه‌ولێر و نه‌جه‌ف دانیشـتنێـک بۆ هه‌نگاوی متمانه لێسه‌ندنه‌وه له مالیکی سـازده‌که‌ن.
به‌ڵام جموجۆڵی سیاسی دوێنێ هه‌ینی و ئه‌مڕۆ شه‌ممه پـێشـهاتی نوێی هێناوه‌ته کایه‌وه که پـێده‌چێت شانسی مانه‌وه‌ی مالیکی له سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت زامنبکات ئه‌گه‌رچی له عێراقدا زامنکردنی دهسـتکهوتێـک شـتێـکی مه‌حاڵه.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:31 خوله‌كه.