Accessibility links

چوار ته‌قینه‌وه‌ له‌ شاری که‌ربه‌لا ڕووده‌دات و 12 که‌س ده‌کوژرێن

  • Goran Tawfeeq

چوار ته‌قینه‌وه‌ له‌ شاری که‌ربه‌لا ڕووده‌دات و 12 که‌س ده‌کوژرێن

چوار ته‌قینه‌وه‌ له‌ شاری که‌ربه‌لا ڕووده‌دات و 12 که‌س ده‌کوژرێن

سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 4 ته‌قینه‌وه‌ کۆمه‌ڵگای حکومی پارێزگای که‌ربه‌لای هه‌ژاند که‌ ده‌که‌وێته‌ دوری 100 کیلۆمه‌تری باشوری به‌غدای پایته‌خت. پـۆلیسی شـاره‌که‌ ده‌ڵێت به‌ لایه‌نی که‌م نزیکه‌ی 100 که‌س بوونه‌ته‌ قوربانی.

ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م و دووه‌م فه‌رمانگه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌ و پاسپـۆرتی شـاری که‌ربه‌لای کردووه‌ته‌ ئامانج و له‌ پاش نیو کاتژمێریش له‌ ناوه‌ڕاستی شـاره‌که‌دا دوو ته‌قینه‌وه‌ی تر ڕوویانداوه‌.

فه‌ریقی یه‌که‌م عوسمان ئه‌لغانی به‌رپـرسی ئاسایشی فوراتی ناوه‌ڕاست به‌ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی گوت هه‌تا ئێسـتا 12 کوژراو و زیاتر له‌ 80 بریندار هه‌ن‌ و ژیانی به‌شێـکیان له‌ مه‌ترسیدایه‌ و هه‌تا دێت ژماره‌ی کوژراو برینداره‌کانیش له‌ زیادبووندایه‌.

ئه‌لغانی سه‌باره‌ت به‌ ته‌قینه‌وه‌کانی پارێزگای که‌ربه‌لا ده‌ڵێت ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌کان ئاسمانی شاره‌که‌یان هه‌ژاندووه‌ و دانیشتوانه‌که‌ی ترس دایگرتوون و هه‌روه‌ها له‌ به‌رامبه‌ریشدا هێزه‌ عێراقیـیه‌کان به‌سه‌ر ته‌واوی شاره‌که‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ و بارێـکی نائاسایی‌یان ڕاگه‌یاندووه‌ بۆ کۆنتڕڕۆڵکردنی بارودۆخی ئاسایش و ڕێگه‌گرتن له‌ زیادبوونی ته‌قینه‌وه‌کان.

شایانی باسه‌ شایه‌ت حاڵێـکی نزیک ڕووداوه‌که‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات هێرشه‌که‌ی سه‌ر فه‌رمانگه‌ی پاسپـۆرتی و ڕه‌گه‌زنامه‌ی شـاری که‌ربه‌لا له‌ ئه‌نجامی به‌ستنی بۆمبێـکی مینڕێژکراو بووه‌ به‌ ئۆتۆمبیلێـکی فه‌رمانبه‌ری ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌.

جێـگای ئاماژه‌ پـێـکردنه‌ هێرشه‌کانی ئه‌مڕۆی شـاری که‌ربه‌لا پاش ئه‌وه‌ دێت که‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا پاسێـکی نه‌فه‌ر هه‌ڵگر به‌ مه‌به‌سـتی زیاره‌تی شوێنه‌ ئاینیـیه‌کانی شیعه‌ ده‌ڕۆیشت بۆ وڵاتی سوریا، له‌سه‌ر ڕێـگایه‌کی بیابانیدا که‌ سه‌ر به‌ پارێزگای ئه‌نباری سووننی نشینه‌ 22 سه‌رنشینی ئه‌و پاسه‌ له‌ لایه‌ن گرووپێـکی چه‌کداره‌وه‌ ده‌کوژرێن و ئه‌م ڕووداوه‌ش په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو پارێزگای که‌ربه‌لای شیعه‌ نشین و ئه‌نباری سووننه‌ نشین تێک دا و پاش ئه‌وه‌ی به‌ فه‌رمانی حکومه‌تی ناوخۆیی شـاری که‌ربه‌لا کۆمه‌ڵێـک گومانبار له‌ سنووی پارێزگای ئه‌نبار ده‌سـتگیرکران. به‌م هۆیه‌وه‌ سه‌رۆک هۆزه‌کانی ئه‌و پارێزگایه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ حکومه‌تی ناوه‌ندی و به‌رپـرسـانی که‌ربه‌لا کرد له‌ ماوه‌ی 24 کاتژمێردا ده‌سـتگیرکراوه‌کانیان ئازاد نه‌که‌ن کاردانه‌وه‌ی خراپـیان ده‌بێت و هاوکات ده‌سـتگیرکراوه‌کانیش ئازادکران پاش ئه‌وه‌ی له‌ شـاری که‌ربه‌لا سووکایه‌تیان پـێکرا و به‌ وێنه‌ش له‌ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ئه‌م ڕووداوه‌ بڵاوکرایه‌وه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 2:28 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG