به مه‌به‌ستی سه‌رپه‌رشتی و ئاگابوون له ئاماده‌کاریـیه‌کانی لوتکه‌ی عه‌ره‌بی به‌غدا، نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی ئه‌مینداری گشتی وڵاتانی کۆمکاری عه‌ره‌ب به یاوه‌ری وه‌فدێـکی باڵا کۆمه‌ڵه‌که‌ی گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق.
سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌لعه‌ره‌بی له کاتێـکدایه که ته‌نها چوار ڕۆژ ماوه له به‌رده‌م کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆک و پاشـای وڵاتانی عه‌ره‌ب. هه‌روه‌ها به دوای ئه‌م سه‌ردانه‌شـدا شـاندێـکی به‌رفراوانی لیژنه‌ی هونه‌ری و ڕۆژنامه‌وانی عه‌ره‌بی ده‌گه‌نه عێراق، که‌وا بڕیاره سبه‌ی ئه‌و شـانده باڵایه‌ش ته‌واوی کارئاسانی گه‌شته‌که‌یان ته‌واو بـبێت و بگه‌نه شـاری به‌غدا به‌ر له یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی دارایی و بازرگانی که له 27 ی ئه‌م مانگه‌یه و به سه‌ره‌تای دانوسـتاندن و گفتوگۆکانی لوتکه‌ی عه‌ره‌بی هه‌ژمارده ده‌کرێت.
له‌م باره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د بن حلی جێـگری ئه‌مینداری گشـتی کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا خشته‌ی کاره‌کانی لوتکه‌ی عه‌ره‌بی به‌غدای ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت 10 به‌ند له‌خۆده‌گرێت و دیاریترینیان دوا پـێشـهاتی بارودۆخی وڵاتی سوریایه و مه‌سه‌له‌ی فه‌ڵه‌سـتین و ڕێـکه‌وتنـنامه‌کانی ئیسرائیل و عه‌ره‌ب و بارودۆخی وڵاتی یه‌مه‌ن و نه‌هێشـتنی چه‌کی ئه‌تۆمی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌روه‌ها دیارده‌ی ته‌کفیر و تێرۆریش له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌که.
پاشـان گوتی هه‌موو ئه‌م بابه‌تانه و ته‌واوی ڕاسپارده‌کانی کۆبوونه‌وه‌که ئاماده ده‌کرێت و ناوی لێ‌ده‌نرێت ڕاگه‌یاندنی به‌غدا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:58 خوله‌كه.