هه‌ندێـک له به‌رپـرسـانی ڕه‌وتی سه‌در و ده‌زگا ئاسایشیـیه‌کانی عێراقی ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن له ئێسـتادا سـوپای مه‌هدی به ڕێبه‌رایه‌تی موقته‌دا سه‌دری مه‌لای ئاینزای شیعه بۆ ده‌یان گرووپی چه‌کداری دابه‌ش بووه و ئه‌م گرووپانه‌ش به چه‌ند کاری توندوتیژی و تیرۆرکردنی به‌رپـرسـانی عێراقی تاوانبارن که له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌جیندای ده‌ره‌کی کارده‌که‌ن و هه‌ر گرووپـێـک و به‌شێـک له‌م چه‌کدارانه‌ش پـشـتیوانی دارایی و چه‌کیان بۆ دابینکراوه.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رزیش له‌م باره‌یه‌وه باس له‌وه ده‌کات سوپای مه‌هدی دوای پـێـکدادان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سـوپای ئه‌مه‌ریکا له پاش سـاڵی 2003 وه چه‌کداره‌کانی به‌سه‌ر چه‌ند گرووپـێـکی تاوانکاری بچوکدا دابه‌ش بوون که ده‌سـتیان هه‌یه له کوشـتن و ڕفاندن و هه‌ڕه‌شه‌کردن له پـێناو به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێـک لایه‌ن و سه‌رمایه‌دار و حکومه‌تدا. سه‌رچاوه‌ی زانیاریش باس له‌وه ده‌کات زۆربه‌ی تاوان و چالاکیـیه‌کانی ئه‌م گرووپانه له سـنووری به‌غدای پایته‌ختدایه.
شایانی باسه و له لایه‌کی تره‌وه حه‌سه‌ن بهیزانی سه‌رۆکی پـرۆسه سه‌ربازیـیه‌کانی به‌غدا ڕایگه‌یاندووه سوپای مه‌هدی وه‌ک چه‌ند گرووپێـکی چهتهگهریـیان لێهاتووه که هیچ کام له‌م گرووپانه‌ش که‌س نازانێت خاوه‌نی چ ئه‌جیندا و ئایدیۆلۆجیایهکن.
جێـگای ئاماژه پـێـکردنه دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ش 30 سه‌رکرده‌ی ڕه‌وتی سه‌در له ناوچه‌ی ئه‌مین و فه‌زڵ و مهشـتهلی به‌غدا وازهێنانی خۆیان ڕاگه‌یاند و به‌ره‌یه‌کی نوێـیان پـێـکهێنا.
شێخ کامل حهسـناوی که یه‌کێـکه له‌و که‌سـانه‌ی ده‌سـتی له کارکێشـاوهتهوه، ده‌ڵێت هۆکاری وازهێنانمان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕه‌فتاری هه‌ندێـک له سه‌رکرده‌کانی ڕه‌وتی سه‌در که وێنه‌یه‌کی نادوروسـتی موقته‌دا سه‌دری ڕابه‌ریان پـێشـان ده‌ده‌ن له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقی. هاوکات حهسـناوی ڕایگه‌یاندووه گرووپـێـکی نوێـیان پـێـکهێناوه بۆ کاری مرۆیی و هاندانی حکومه‌ت بۆ پـێشـکه‌شکردنی زیاتری کاری خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م کاردانهوهیهشـدا شـێخ جه‌مال ئه‌لفه‌تلاوی سه‌رکرده‌ی باڵای ڕه‌وتی سه‌در ده‌ڵێت به ئاشـکرا بێ به‌ریبوونی خۆمان له‌و سه‌رکردانه‌ی پـێشـووی ڕه‌وته‌که‌مان ڕاگه‌یاندووه که هه‌سـتاون به کوشـتنی هاوڵاتیان و تێـکدانی ڕه‌وشی ئاسایشی وڵات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:15 خوله‌كه.