Accessibility links

شه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی نێوان کورد و ئیتیلافی مالیکی به‌رده‌وامه‌

  • Goran Tawfeeq

هێشتا لێـدوانی دژ به‌ یه‌ک و هێرشی ڕاگه‌یاندن له‌ نێوان نوێنه‌رانی کورد و ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی قانوندا به‌رده‌وامی هه‌یه‌، پاش ئه‌و په‌یامانه‌ی بارزانی له‌ وتاره‌کانیدا ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی ناوه‌ندی کرد و به‌ فاشیل له‌ بڕه‌ێوه‌بردنی کاره‌کانی له‌ قه‌ڵه‌می دا.

بارزانی داوای کرد به‌ زووترین کات پـێویسته‌ کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن و قۆرغکردنی ده‌سه‌ڵاتیش قبوڵ ناکه‌ن له‌ لایه‌ن چه‌ند که‌سێـکه‌وه‌ له‌ به‌غدا.

له‌م باره‌یه‌وه‌ محه‌مه‌د خالیدی بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ ڕاگه‌یاندنێـکدا ئاشـکرای کرد‌ که‌ سبه‌ی یه‌کشه‌ممه‌ هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ی عێراق ده‌رباره‌ی گرژیـیه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و کێشه‌ و ناکۆکیـیه‌ سیاسیـیه‌کان دیکه‌ کۆده‌بنه‌وه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تاڵه‌بانی له‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌که‌ له‌ مالیکی و نوجه‌یفیدا ڕێـکه‌وتووه‌ به‌ زووترین کات دانیشـتنێـک سـازبکه‌ن به‌ر له‌ سـازدانی لوتکه‌ی عه‌ره‌بی به‌غدا.

جێـگه‌ی ئاماژه‌ پـێـکردنه‌ ئه‌گه‌رچی ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون لێـدوانه‌کان و کاردانه‌وه‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی ئه‌ندامه‌کانی ڕه‌تده‌کاته‌وه‌، به‌ڵام سـنوورێـکیش بۆ هێرشی ڕاگه‌یاندنی نوێنه‌ره‌کانی دیاری ناکات.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 4:11 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG