پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان مه‌سعود بارزانی نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به بارودۆخی ناوچه سـنووریـیه‌کانی هه‌رێم، له په‌یامێـکیدا داوای‌کرد کێشه‌کان به ئاشـتی چاره‌سه‌ربکرێن و ئه‌گه‌ر لایه‌نێـکیش شه‌ڕی هه‌ڵبژاردووه داوای لێـکرد ئه‌و شه‌ڕه له هه‌رێمی کوردسـتان دوه‌ربخاته‌وه.
بارزانی گوتی چیتر ناکرێت به‌رامبه‌ر شه‌هیدبوونی هاوڵاتیانی سیڤیل و بێ دیفاعی هه‌رێمی کوردسـتان بێ ده‌نگ ببین که بوونه‌ته قوربانی ململانێـیه‌ک که په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه نیـیه.
پاشـان ڕووی قسه‌کانی ئاڕاسته‌ی چه‌کدارانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان و پـژاک کرد و گوتی بوونی هێزه‌کانیان و چالاکیـیه‌کانیان له ناوچه سـنووریـیه‌کانی هه‌رێمدا بارودۆخه‌که ئاڵۆزتر ده‌کات و به‌و بیانوه‌شه‌وه ڕۆژانه ناوچه‌کانی هه‌رێم ڕووبه‌ڕووی بۆردومان و تۆپـبارانی هه‌ردوو وڵاتی ئێران و تورکیا بووه‌ته‌وه.
له به‌رامبه‌ریشـدا سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردو‌غان ڕایگه‌یاند سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ش بـبنه‌وه، ئه‌وا پـرۆسه سه‌ربازیـیه‌کانی له دژ چه‌کدارانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان ڕاناگرن و به‌رده‌وام ده‌بن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاش ڤیگتۆریا نۆلاند ڕایگه‌یاند واشنتن دانی به‌و مافه‌ی وڵاتی تورکیا ناوه له‌و هێرشـانه‌ی ده‌یکاته سه‌ر هه‌رێمی کوردسـتان، وه به به‌شێـک له به‌رگری ئاسایشی ئه‌و وڵاته‌ی له قه‌ڵه‌م‌داوه.
هاوکات واشنتن داوای له ئه‌نکه‌ر و به‌غداش کردووه هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی باش بکه‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌م پـرسه.
له‌م باره‌یه‌وه ڕاسان موختار چاودێری سیاسی و شـاره‌زا له بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆی بۆ هه‌ڵوێسـتی ئه‌مه‌ریکا و تورکیا ده‌ربڕی و هه‌موو کێشه‌کانیشی په‌یوه‌ست کرد به‌و گۆڕانکاریـیانه‌ی له ناوچه‌که‌دا هه‌ن، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ناو وڵاتی سوریا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:43 خوله‌كه.