Accessibility links

لیستی عێراقیـیه‌ به‌ نیازی ڕاپـرسیـیه‌ بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا

  • Goran Tawfeeq

لیستی عێراقیـیه‌ به‌ نیازی ڕاپـرسیـیه‌ بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا

لیستی عێراقیـیه‌ به‌ نیازی ڕاپـرسیـیه‌ بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا

بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ خاکی عێراق، لیستی عێراقیـیه‌ به‌ نیازی ڕاپـرسیـیه‌کی جه‌ماوه‌ریـیه‌.

حه‌یده‌ر موللا گوته‌بێژی لیستی عێراقیـیه‌ ڕایگه‌یاند نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیر شـکستی خوارد له‌ ئه‌نجامدانی ڕاپـرسی جه‌ماوه‌ری ده‌رباره‌ی په‌سه‌ندکردن یان ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌ی عێراق و ئه‌مه‌ریکا ئه‌نجامیان داوه‌. به‌و پـێـیه‌ی یه‌کێـک له‌و مه‌رجانه‌ی په‌یوه‌ست کرابوو به‌ ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی ئاسایشی به‌غدا- واشنتن ڕاپـرسیـیه‌کی جه‌ماوه‌ری بوو که‌ ده‌بوو له‌ پاش شه‌ش مانگ له‌ تێپه‌ڕبوونی ڕێـکـکه‌وتنـنامه‌که‌ ئه‌نجام بدرایه‌.

گوته‌بێژی لیسـتی عێراقیـیه‌ له‌ درێژه‌ی لێـدوانه‌ ڕۆژنامه‌وانیـیه‌که‌یدا گوتوویه‌تی لیستی عێراقیـیه‌ بڕیاری داوه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سـته‌ ڕاپـرسـیـیه‌ک ئه‌نجام‌بدات له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا. چونکه‌ ناکرێت پـشـت به‌ حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی بـبه‌سـترێت که‌ زیاتر له‌ 3 سـاڵ تێپه‌ڕیوه‌ به‌سه‌ر ئیمزاکردنی ئه‌م ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌دا.

شـایانی باسه‌ به‌ کۆتایی‌هاتنی ئه‌مسـاڵ، ده‌بێت ته‌واوی هێزه‌کانی سـوپای ئه‌مه‌ریکا خاکی عێراق به‌جێبهێڵن، به‌پـێی ئه‌و ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌ی هه‌ردوو وڵات ئیمزایان کردووه‌، به‌ڵام له‌ پاش سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا بۆ عێراق و چاوپـێـکه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری و سه‌رۆک کۆمار و گه‌وره‌ لێـپـرسـراوانی عێراقی چه‌ندین لێـدوانی جیاواز سه‌باره‌ت به‌ هێشـتنه‌وه‌ی به‌شێـکی که‌می سوپای ئه‌مه‌ریکا له‌ خاکی عێراق باس ده‌کرێت، به‌ تایبه‌تی ورژاندنی ئه‌م بابه‌ته‌ له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن سـنێد سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ په‌رله‌مانی عێراق بوو که‌ ڕایگه‌یاند پـێده‌چێت به‌ ته‌وافوق لایه‌نه‌ سیاسیـیه‌کان داوای مانه‌وه‌ی به‌شێـک له‌ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بکه‌ن له‌ ناوچه‌ کێشه‌ له‌سه‌ره‌کان.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌رێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG