Accessibility links

هه‌وڵه‌کان بۆ دابه‌شـکردنی پـۆسته‌ وه‌زاریـیه‌کانی حکومه‌تی داهاتووی عێراقی درێژه‌ی هه‌یه‌

  • Goran Tawfeeq

په‌رله‌مانی عێراق، (ئه‌رشیفی وێنه‌)

په‌رله‌مانی عێراق، (ئه‌رشیفی وێنه‌)

هه‌وڵه‌کان بۆ دابه‌شـکردنی پـۆسته‌ وه‌زاریـیه‌کانی حکومه‌تی داهاتووی عێراقی درێژه‌ی هه‌یه‌ و لیژنه‌یه‌کی تایبه‌ت له‌ نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م قه‌واره‌کان له‌ کۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدان له‌سه‌ر چۆنێتی دابه‌شـکردنی وه‌زاره‌ته‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن و ژماره‌ی کورسیـیه‌کانی لیسته‌کان و هاوکاتیش بنه‌مای ته‌وافوق بڕیارده‌ری کۆتایی‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌ندێـک وه‌زاره‌تی گرنگ و سیادیـیه‌کان.

وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری عێراقی کۆده‌نگی زۆربه‌ی لایه‌نه‌ براوه‌کانی هه‌ڵبژاردنی له‌سه‌ره‌ که‌ که‌سی سه‌ربه‌خۆ و لێهاتوو ئه‌و دوو پـۆسـته‌یان پـێبدرێت.

به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ هه‌ر سێ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و نه‌وت و دارایی به‌پـێی ڕێـکه‌وتنی لایه‌نه‌کان و له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی له‌ حکومه‌تی داهاتوودا ئه‌م سێ پـۆسته‌ش به‌سه‌ر هه‌رسێ پـێـکهاته‌که‌ی عێراقیدا دابه‌ش ده‌بێت، واته‌ کورد و سووننه‌ و شیعه‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌ گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاری عێراقی له‌سه‌ر لیسـتی هاوپه‌یمانی کوردسـتانی عادل عه‌بدوڵا کردووه‌، ده‌توانن‌‌ گوێبیستی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG