Accessibility links

وائیل عه‌بدوله‌تیف نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ دواکه‌وتنی پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق ده‌رده‌بڕێت

  • Goran Tawfeeq

وائیل عه‌بدوله‌تیف ئه‌ندامی ئیتلافی نیشـتیمانی عێراقی

وائیل عه‌بدوله‌تیف ئه‌ندامی ئیتلافی نیشـتیمانی عێراقی

پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما داوای له‌ سه‌رکرده‌ عێراقیـیه‌کان کرد کۆتایی به‌ ته‌نگه‌ژه‌ سـیاسیـیه‌کانی به‌رده‌م پـێـکهێنانی حکومه‌ت بهێنن و به‌رپـرسیارێتی وڵاته‌که‌یان جێبه‌جێ بکه‌ن، به‌رپـرسـانی باڵای عێراقی بۆ دورخسـتنه‌وه‌ی لۆمه‌ی ده‌ره‌کی له‌سه‌ر دواکه‌وتنی پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێ و دوابه‌دوای لێـدوانه‌کانی سـه‌رۆک ئۆباما، تاریق هاشمی جێـگری سه‌رۆک کۆمار و سه‌رکرده‌ی باڵا له‌ نێو لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه‌دا ڕایگه‌یاند نیگه‌رانه‌ به‌و گرفته‌ سیاسیـیانه‌ی له‌ به‌رده‌م پـرۆسه‌ی سیاسی وڵاتدا دروسـت بووه‌ و داوای له‌ سه‌رجه‌م کوتله‌ براوه‌کانی هه‌ڵبژاردن کرد هاوکاری لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه‌ بکه‌ن بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی هاوبه‌شی نیشـتیمانی که‌ تیایدا هیچ لایه‌نێـک و لیسـتێـک په‌راوێز نه‌خرێت.

هاوکات عه‌مـمار ئه‌لحه‌کیمی ڕێبه‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و سه‌رۆکی ئیتلافی نیشـتیمانیش ڕایگه‌یاند تێبینی زۆریان له‌سه‌ر که‌سـایه‌تی نوری ئه‌لمالیکی هه‌یه‌ له‌ به‌ڕیوه‌بردنی چوار سـاڵی ده‌سه‌ڵاتی پـێشـوویدا. حه‌کیم داوای له‌ نوری ئه‌لمالیکی کرد واز له‌ خۆکاندیدکردنه‌وه‌ی بۆ پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتوو بهێنێت و بوار به‌ که‌سێـکی تر بدات که‌ توانا و شاره‌زایی زیاتری هه‌بێت و باوه‌ڕی به‌ کاری هاوبه‌شـی ڕاسته‌قینه‌ هه‌بێت له‌ به‌ڕێوه‌به‌ردنی حکومه‌تی داهاتوودا.

هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ وائیل عه‌بدوله‌تیف ئه‌ندامی ئیتلافی نیشـتیمانی عێراقی بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا لێدوانی دا و تیایدا نیگه‌رانی له‌سه‌ر دواکه‌وتنی حکومه‌ت و به‌زاندنی بنه‌ما ده‌سـتوریـیه‌کانی عێراقی ده‌ربڕی و گوتی سه‌رکرده‌ی کوتله‌کان له‌ دانیشـتنێـکدا یاداشـتێـکیان نووسی و کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان بۆ دوو هه‌فته‌ دواخست، ئه‌مه‌ش له‌ کاتێـکدا ئێمه‌ تاکو ئێسـتا ناوی ئه‌م سه‌رکرده‌ و به‌رپـرسـانه‌ نازانین.

پاشـان ده‌ڵێت هیچ به‌رپـرسیارێتیـیه‌کی ده‌سـتوریان نیـیه‌ تا دانیشـتنی په‌رله‌مانی پێ دوابخه‌ن له‌ کاتێـکدا وڵات له‌ گه‌وره‌ترین قه‌یرانی سیاسی و بۆشـایی ده‌سـتوریدایه‌.

له‌ کۆتایی قسه‌کانیدا ناوبراو گوتی له‌ 14 ی شه‌شی مانگی ڕابردوو هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکایه‌تی عێراقی به‌پێی ده‌سـتور ڕاگیراوه‌ و کاتێـک دادگای عێراقی سـنوری به‌نده‌ ده‌سـتوریـیه‌کان ده‌به‌زێنێت و ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار درێژ ده‌کاته‌وه‌، ئه‌مه‌ گه‌ورترین مه‌ترسی شـکسـتهێنانی ده‌سـتوری وڵاتێـکه‌ که‌ دادگا وه‌ک مه‌رجه‌عی یاسا و بنه‌ما ده‌سـتوریـیه‌کان پـێچه‌وانه‌ی کار ده‌کات و به‌رژه‌وه‌ندی ده‌خاته‌ پـێش یاساوه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌که‌‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:22 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG